سەرۆكی هەرێم دوو جێگری دەبێت و خۆی دەسەڵاتیان دیاریدەكات

دیدار – ڕائیب شێروانی
بە دەنگی 89 پەرلەمانتار، یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پەسەندكرا، بەوەش سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە تەواوی دەسەڵاتەكانییەوە دەستبەكار دەبێتەوە و بڕیاری كۆتای لەسەر پرسە گرنگ و ستراتیژییەكانی كوردستان هەر خۆی دەدات.
بەپێی یاساكە دەبێ بەم نزیكانە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران هەڵبژێردرێت، نێچیرڤان بارزانی تەنها بەربژێرێكە ببێتە سەرۆك كەوا كۆدەنگی لەسەرە.
ئەو شێوازە هەڵبژاردنەش كاری پێدەكرێ تاوەكو ئەو كاتەی دەستووری كوردستان هەموار دەكرێتەوە و بڕیار دەدرێ ئایا بۆ هەمیشە خەڵك سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵدەبژێرێت یاخود پەرلەمان.
دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان جێگەی مشتومڕ و گفتوگۆ بوو، پێشنیازێك هەبوو كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی عێراق، سەرۆكێكی تەشریفاتی و پرۆتۆكۆڵی بێدەسەڵات بێ، بەڵام ئەوە رەتكرایەوە هەر 18 دەسەڵاتەكەی وەك خۆی مایەوە كە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆی دیاریكردووە.
هەر لەم بارەوە خەدیجە عومەر مزووری، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی گوتی:" دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای ژمارە 2 ی ساڵی 2017 بەسەر دەسەڵاتەكانی دادوەری، پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران دابەشكران، بەپێی یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2018 دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم هەڵپەسێردرا، بەپێی ئەم یاسایە دەبوایە بابەتی سەرۆكایەتی هەرێم لەخولی پێنجەم چارەسەر بكرێت، بۆیە لەبەر گرنگی هەبوونی ئەو دامەزراوەیە بۆ هەرێمی كوردستان فراكسیۆنی پارتی بە هەماهەنگی لەگەڵ فراكسیۆنی گۆڕان و چەند فراكسیۆنێكی دیكە بە ئیمزای 68 پەرلەمانتار، لە رێكەوتی 28-3- 2019 پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی كرد بە بەپێی ئەم پێشنیازە ئەم یاسایە كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان- عێراق هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستوور ئەو دوو یاسایەی كە لە سەرەوە باسكراون هەڵدەوەشێنەوە و سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمان بە زۆرینەی رەهای دەنگی ئەندامانی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت و دەسەڵاتەكانی وەكو خۆی دەمێنێتەوە هەروەكو چۆن لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم ژمارە 1 ساڵی 2005 ی هەمواركراودا هاتووە بەبێ هیچ گۆڕانكارییەك، سەرۆكی هەرێم دوو جێگری دەبێت و بەخۆی ئەرك و دەسەڵاتەكانیان دیاری دەكات.
خەدیجە عومەر مزووری، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" ئێمە وەكو فراكسیۆنی پارتی و لیژنەی یاسایی لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی گرنگی بە دوو بابەتی زۆر گرنگ دەدەین ئەویش نووسینەوەی دەستوور بۆ هەرێمی كوردستان و بابەتی چاكسازی.
خەدیجە عومەر مزووری، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكراشی كرد:" بەپێی ئەم رێككەوتنەی كە لە نێوان پارتی و یەكێتی كراوە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ یەكێتی دەبێت و ئێمە وەكو فراكسیۆنی پارتی پابەندی ئەو رێككەوتنە دەبین، بابەتی دیاریكردنی كاندید بۆ ئەم پۆستە پەیوەندی بە یەكێتی هەیە و دەبێت خۆیان یەكلا بكەنەوە، ئێمەش لاریمان لەسەر هیچ كەسێك نییە".

زۆرترین بینراو