ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گرێنتی كراوەو كەس ناتوانێ ببڕێت

ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گرێنتی كراوەو كەس ناتوانێ ببڕێت

ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گرێنتی كراوەو كەس ناتوانێ ببڕێت


زاری كرمانجی- هەولێر: دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنی گووتی :"پێشبینی دەكرێت حكومەتی عێراق چیتر مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم نەكات"، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند " هیچ كەسێك ناتوانێ لە بەغداوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ببڕێت".
سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند بوو" تا ئێستا هەرێمی كوردستان هیچ نەوتێكی رادەستی بەغدا نەكردووە و پێشبینی دەكرێت لەمەودوا حكوومەتی عێراق هیچ بڕەپارەیەك رەوانەی هەرێمی كوردستان نەكات ئەگەر نەوت رادەستی بەغدا نەكرێت، كە بۆ هەر رۆژێك 250 هەزار بەرمیلە".
لە بەرامبەریشدا رێبوار هادی، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە:" یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019 ئاشكرایە و لە ماددەی 10ی نێو یاسای بودجەدا ئاماژە بە پرسی ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان كراوە، ئەگەر هەرێمی كوردستان نەوت لە رێگەی عێراقەوە هەناردە بكات، بەشەی بودجەی هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت، بەڵام لە ئەگەری رادەستنەكردنی نەوت، بەغدا پابەندە بەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات".
سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر روونی كردۆتەوە"هیچ رێگەیەكی یاسایی نییە بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە لایەن بەغداوە، لەبەر ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر داوە و ئەركی وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراقە بەو شێوەیە جێبەجێی بكەن".
هادی زیاتر گووتی " ئەوە بۆچوونی شەخسەكانە و ئێمە بە یاسا كار دەكەین، بۆیە كەس ناتوانێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ببڕێت و یاساكە تێپەڕیوەو گرینتی كراوە".

زۆرترین بینراو