گرینگترین وانەو بەرهەمەكانی مانگی ڕەمەزان

ئازاد محەممەد بەرگركەیی

ئازاد محەممەد بەرگركەیی

وەك لامان شتێكی ڕون وئاشكرایە كە بەڕۆژو بونی مانگی ڕەمەزان یەكێكە لەو پێنج پایەو كۆڵەگە پتەو و توكمانەی ئیسلامی لەسەر بونیات نراوە، مانگی ڕەمەزان گرینگییەكی ئێجگار زۆری هەیە لای موسڵمانان بەحەزو تاسەیەكی زۆرەوە چاوەڕوانی ئەم مانگە ئەكەن و پێشوازییەكی باش و گەرمی لێ ئەكەن، ئەویش بۆ ئەو هەموو خێرو بێرو دەرس و سوودانە ئەگەڕێتەوە كە لە ناو ئەو مانگە بوونیان هەیە، مانگی ڕەمەزان فێرگەیەكی گەورەی خواییە بۆ ئەو كەسانەی بیانەێت لەو فێرگەیە ببنە قوتابییەكی چاكو لێهاتوو، ئێستاش گرنگترین ئەو وانانە ئەخەینەڕوو كە لە ناو ئەو مانگە پیرۆزەدا هەنە.
یەكەم: لەخواترسان: مرۆڤ هەستی لەخواترسانی لەناخ چەكەرە ئەكات، مرۆڤ گەر لەخوا نەترسێ بەڕۆژو نابێ.
دووەم: هەستكردن بەچاودێری خوا بەسەرتەوە: ئەم هەستەیە وات لێدەكات بەڕۆژوبی ئەگینا گەر نەشی گری كەس نازانێ ئاخۆ بەڕۆژی یاخود نا.
سێیەم: ئارامگری: ئارامگرتن لەسەر نەبوونی و دان بە خۆدا گرتن لەكاتی نەبوویی، چونكە مەرج نییە هەموو كاتێ هەبوویی بی هەرخوا لە قرارێكە.
چوارەم: ئیرادە: ئایە تا چەندە ئیرادەت بەهێزەو ئەتوانی بەسەر خۆت ونەفس وحەزەكانتدا زاڵ بی.
پێنجەم: دەست گرتن بەداهاتت: نەخوادردنی ژەمێك لەڕۆژدا فێرمان دەكات زێدەڕۆ نەبین و دەست بە داهتمانەوە بگرین.
شەشەم: بەخشندەیی و بیرهاتنەوەی هەژاران: بەڕۆژو بوون فێرمان دەكات بەخشندەو دەستكراوە بین، گەر تۆ مانگێك لە ڕۆژدا ژەمێك ناخۆی هەژاری واهەیە بە درێژای ساڵی یاخود ژیانی لە ڕۆژێكدا تەنها ژەمێك یاخود دوژەمی گەدایانەی دەست دەكەوێ.
حەوتەم: شوكرانە بژێری: لەسەر ئەوەی كە لەشت ساغەو دەتوانی بەڕۆژوبی گەیشتیەوە بەو مانگە پیرۆزە سەدان كەس خۆزگەی خواست كە بگاتەوە ئەو مانگە كەچی مردن مۆڵەتی نەدا و ئێستا لەژێر خاكە یاخود نەخۆشە و ناتوانێ بەڕۆژوبێ.
هەشتەم: ئاشتی كۆمەڵایەتی و تۆكمەكردنی پەیوەندییەكان: بەڕۆژو بوون فێرمان دەكات كە كەسێكی نەرم ونیان بێ زەڕ بین دەست و زمان و تەواوی جەستەمان لە ئازاردانی موسڵمانان سەلامەت بێ فەرمانمان پێكراوە گەر كەسێ ویستی شەڕمان پێ بفڕۆشێ یاخود جنێوو قسەی ناشیرنمان پێ بڵێ بەنەرمی و لە سەر خۆیی دوجار پێی بڵێین من بەڕۆژوم، واتە من شەڕ ناكەم و ناشمەوەێ كەسێكی شەڕانی و تووند بم.
نۆیەم: ڕێزگرتن لەكات: بەڕۆژوبوون فێرمان دەكات نرخ وبەهای كات بزانین و بە هەدەری نەدەین، كاتێ بانگی بەیانی ئەدرێ بۆت دەرەكەوێ كات چەندە گرینگە ئیدی بۆت نییە بخۆی و بخۆیەوە كە بانگی مەغریب ئەدرێ زارت ئەبێتەوە گەر چەند خولەكێ یاخود چركەیێ بەر لەو كاتە شتێ بخۆی ڕۆژوت بەتاڵ دەبێتەوە یاخود كاتی نوێژەكان كاتی زیكرەكان هەمووی بۆ ئەوەیە گرینگی كات لەبەر چاو بگرین و برانین.
دەیەم: نەهێشتنی عادات و ڕۆتینیات: بۆ نمونە زۆر جار عاداتمان لەوە بووە، بەعیبادات یاخود بەگرنتریش بۆمان ڕوانیە ژەمی نیوەڕۆ گەر سفرەو خوان ڕانەیخرێ قەبول ناكەین و هەڵەچین و كەچی عادەتێكە بەڵام عیبادەتێك واز نەكەین ویاخود تاخیری كەین پێمان ئاساییە،زۆر بوە كابرایێ كچی لەماڵەوە سەری سینگی كۆت بوە پێی ئاساییە كەچی مامۆستایەكی ئاینی بەسەر كوتی ببنێ پێی هەزم ناكرێ ودێتەدەنگ ودەڵێ كوەبی مامۆستا سەری كۆت بێ كەچی سەركۆتی مامۆستا زۆر ئاساییە،بەڵام سەروسینگ ڕوتی كچەكەی گوناهو بەڵایەكە
یازدە: ڕۆح وناخت بەهێز دەبێ:گەر هەرخەریكی خواردن وڕابواردنبین جەستە لەخۆشیە بەڵام ڕۆح ونەخۆش وسەرگەردان و وێرانە بەڵام بەهۆی بەڕۆژوبون ڕۆح بەهێزو ساغ وسەلیمەبێ
دوازدە: زیرەكی تەركیز بەهێز دەكات:زاناگەورەكان گەر ویستبیتیان كێشەیەكی گەورە چارەسەر بكەن ویاخود حومێكی شەرعی حەل بكەن بەڕۆژی بون زانستیش سەلمێنەری ئەم ڕاستییەیە
سێزدە: یەكڕێزی وتەبایی ودادپەروەری دێنیتەكایەوە:بەهۆی ئەو گردبونەوەی موسڵمانان لەپەرستشەكان ئامادەبونیان لەنوێژە بەكۆمەڵەكان وەك نوێژە فەرزەكان یاخود نوێژی تەراویح یاخود وتاری عەسران یاتەكبیراتی جەژن یەكڕێزی و تەبایی وخۆشەویستی وچاو لێبونی یەكتری زیاتر دروست دەبێ،دادپەروەریش لەبەڕۆژوبون هەژارو دەوڵەمەند بەرپرس كرێگرتە پیاوو ژن هەموی هاوشانە
چواردە:تەندروستی ولەش ساغی:بەهۆی بەڕۆژوبونەوە جەستەمان لەهەرچی زێدەو ڤایرۆس ومیكڕۆبو نەخۆشی هەیە پاكو چاك دەبێتەوە،لەوڵاتانی غەیرە ئیسلامیش ڕۆژو بەچارەسەرێكی گەورە دائەنێن وبۆی ئەڕوانن
پازدە: كەمبونوەی تاوان وسەرپێچیەكان:بەوهەستەبەرزە دەرونیەی بەهۆی ڕۆژو لای ڕۆژوەوان دروست دەبێ و شەیتانیش كۆت وزنجیرەكرێ مرۆڤ كەمتر مەیلی بەلای خراپە دائەچێ.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

رواندزیانی

رواندزیانی

ماست تێهەڵسوتن

ماست تێهەڵسوتن

زۆرترین بینراو