شۆخان عومەر مەحموود: كاتێك قوتابی دەبینێ‌ نمرەی كەمی هێناوە متمانەی بەخۆی نامێنێت

شۆخان عومەر مەحموود: كاتێك قوتابی دەبینێ‌ نمرەی كەمی هێناوە متمانەی بەخۆی نامێنێت

لەدیمانەێكی تایبەتی هەفتەنامەی زاری كرمانجیدا شۆخان عومەر مەحموود توێژەری كۆكەڵایەتی لە قوتابخانەی دواناوەندیی ڕواندزی تێكەڵاولەشاری رواندز،وەڵامی پرسیارەكانی لاپەرەی پەروەردەی هەفتەنامەی زاری كرمانجی دەداتەوە، ئەم توێژەرە پێیوایە كە نمرە تواناو بەهرەی قوتابییان بەدەرناخات و هۆكارێكە بۆئەوەی قوتابی بیكردنەوەی خراپی هەبێت بەرامبەر بەخۆی ، هەروەهادەشڵێت" قوتابی زیرەك بەوە پێوانەدەكرێت كەخاوەنی چەند تایبەتەمەندێك بێت .
دیمانە: محەممەد مەحموود
نمرە تواناو زیرەكی قوتابی دەردەخات ؟
بێگومان نمرە لەبەرئەوەی هەڵسەنگاندنی كۆتاییە زیرەكی قوتابی دەردەخات،لەبەرامبەردا نمرە تواناو بەهرەی قوتابییان بەدەر ناخات .
لەكوردستان نمرەلەبری قوتابییان هۆكاری زیرەكی دیاریدەكات ئەمە دروستە؟
نەخێر ئەمە دروست نییە ، چونكە ئەوەی لەباخچەكان و قوتابخانەو زانكۆو پەیمانگەكان دەخوێندرێت هەموولایەنەكان و بوارەكانی ژیانی تێدانییە، قوتابی هەیە لەهەموو وانەكان لاوازەكەچی لەبواری هونەر بەهرەێكی زۆرباشی هەیە دەكرێت مۆزیك ژەنێكی زۆرباشی َ یان ببێتە شاعێرێكی بەتوانا.
نمرە لەرووی دەروونیەوقوتابی ناكوژێت ؟
بەڵێ‌ كاریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر دەروونی قوتابی ، چونكە كاتێك دەبینێ‌ نمرەی كەمی هێناوە لەبابەتەكان ئەو قوتابییە متمانەی بەخۆی نامێنێت،دەڵێ‌ من ناتوانم دەربچم سەربكەوم ، بیركردنەوەی خراپی دەبێت بەرامبەر بەتواناكانی خۆی .
قوتابی ئاواتی نمرەی بەرزە بەدەستی بێنێ سیستەمی خوێندن وایكردوە یان حەزی قوتابیە ناوێك دەربكات بۆخۆی؟
بۆئەمە قوتابی خودی خۆی نییە هەرلەسەرەتای دەستپێكردنی بۆخوێندن بەپلەی یەكەم خێزانە ئەگەر منداڵەكەیان نمرەی بەرزی نەهێنا ئەوا دەیگوازنەوە بۆقوتابخانەێكی تر یان مامۆستای بۆدەگرن یان گلەیی لەمامۆستا دەكەن ، ئەگەر منداڵ لەسەرەتای خوێندنەوە زیرەك بێت لەلایەن خێزانەیەوە بەدكتۆرە خان یان كورە دكتۆرەكەم بانگی دەكەن .
قوتابیمان هەیە چەند بەهرەو تواناێكی شاراوەی هەیە كەچی لەبەر هێنانی نمرە بۆوانەكان تواناكانی خۆی بەلاوە دەنێت ؟
بۆوەڵامی ئەم پرسیارە چەند هۆكارێك هەن كەدەكرێت باسیان لێوەبكەین لەوانە
یەكەم: پەرەپێنەدانی بەهرەی قوتابی لە سیستەمی خوێندن.
دووەم: نەبوونی هاندان لەلایەن خێزانەوە وەك ئەوەی ئەگەر بێت و منداڵەكەیان نەبێتە پزیشك،ئەندازیار، مامۆستا یان هەرپلەێكی تری خوێندن ئەوامنداڵەكەیان ناتوانێت بژێوی ژیانی خۆی دابین بكات، ئەمەش وادەكات كە قوتابی بەهرەكانی خۆی پشتگوێ بخات و لەوانەكانیشدا لەئاستێكی باشدا نەبێت .
كاتێك قوتابی لەتاقیكردنەوە نمرەی بەرزناهێنێت مانای وایە قوتابییەكە تەمبەڵە ؟
زۆر بەداخەوە لەناو خێزان و كۆمەڵگەو قوتابخانە وایە ئەگەر نمرەی بەرز نەهێنێت قوتابی تەمبەڵە كەچی لەراستیدا ئەمە وانییە ، زیرەكی و تەمبەڵی مرۆڤ چەندەها پێوەری هەیە تەنها نمرە بەتەنها ناتوانێت ببێتە هۆكاری زیرەكی و تەمبەڵی قوتابی ، قوتابیمان هەیە پەیوەندێكی بەهێزی هەیە لەگەڵ هاورێكانی یان لەگەڵ مامۆستاكانی ئەم جۆرە پەیوەندیە زۆرجار وادەكات كە مامۆستایان خۆیان بڵێن ئەو قوتابییە زۆر رێك و پێكە ، كەچی ئەمەش هەڵسەنگاندنێكی دروست نییە .
قوتابی كە لەتاقیكردنەوە نمرەی بەرز دەهێنێت مانای وایە ئەو قوتابییە زیرەكە ؟
بۆوەڵامی ئەو پرسیارەش دەڵێم نەخێر، چونكە قوتابییمان هەیە بابەتەكان لەبەر دەكات هەتاوەكو فاریزەو خاڵیش لەبیرناكات،كاتێك شتێكی لەبیر دەچێتەوە ئەوا هەموو بابەتەكەی لێدەشێوێت .
قوتابی زیرەك بەوە پێوانەدەكرێت بەوەی كە پەیوەندێكی بەهێزی كۆمەڵایەتی هەبێت ،لەناسینەوەی شوێن باش بێت ، شیكاری بابەتی بیركاری، توانای دۆزینەوەی بەهرەو تواناكانی خۆی هەبێت، لەزمانەكان بەهرەمەندبێت،بەرهەمی خۆی هەبێت ئەمانە بەشێكن لە پێوانەكانی زیرەكی.
بۆچی تائێستاش زۆربەی قوتابیان لە تاقیكردنەوە دەترسن؟
بۆئەوەڵامی ئەم پرسیارەش دەكرێت بەخاڵ روونی بكەینەوە كە ئەم ترسە چۆن دروست دەبێت وەك
قوتابی پاڵەپەستۆ لەسەر مێشكی خۆی دروستدەكات بەوەی كەدەبێت رۆژی تاقیكردنەوە دەبێت زوو لەخەو هەڵبستێت و كارەكان تەواو بكات چونكە تاقیكردنەوەی هەیە،دڵەڕاوكێ‌ ئەویش بەپێی بابەتەكان دەگۆڕدرێت بۆنموونە بابەتەكانی بیركاری و فیزیاو لەو بابەتانەن كەزۆر دڵە ڕاوكێ لای قوتابی دروست دەكەن بەو پێییەی كە ئەو دووبابەتە گرانن قوتابی بە باشی ناتوانێ‌ خۆی بۆئامادەبكات، هەروەها مامۆستایان بەهۆكارێكی تر دادەندرێن بەوەی كە وایان لە قوتابییان گەیاندوە كە تاقیكردنەوە دوائەنجامی ئەوانە و كۆتایی ڕێگایە ، گرنگی زۆر بە رۆژانەی قوتابی نادرێت كارئاسانیان بۆناكرێت لەوەی كە بابەتی كەم هەژماربكرێت بۆتاقیكردنەوە یان لەیەك رۆژدا دووتاقیكردنەوەیان هەیە كە ئەمەش بۆخۆی هۆكارێكە لە هۆكارەكان كە قوتابی لەتاقیكردنەوە بترسێت .
نمرە دەتوانێت كەسایەتی قوتابی بپێوێت ؟
لەراستیدا نەخێر،بەڵام لەكۆمەڵگەو سیستەمی خوێندنی ئێمە وایە كەدەبێت قوتابی نمرەی بەرزبێنێت ئەوكات زیرەكە ، ڕەوشت بەرزە ، ژیرە ، پاكو خاوێنە .
خۆی لەراستیدا هەرقوتابێك توانای خۆگونجاندنی هەبێت لەگەڵ ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژیت ئەوە بەشێكە لەكەسایەتی ئەو قوتابییە ، بۆنموونە قوتابی هەی زۆر زیرەكە كەچی توانای ئەوەی نییە بەشداری لەچالاكێكی قوتابخانەكە بكات یان لە رۆژانی شەممە لەكاتی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان ناتوانێت لەگۆڕەپان قسەبكات یان بەچالاكێك بەشدار بێت .

زۆرترین بینراو