لیڤەرپول و تۆتنهام بە ریمۆنتادا بونە كارئەكتەرانی كۆتایی چامپیۆنزلیگ

لیڤەرپول و تۆتنهام بە ریمۆنتادا بونە كارئەكتەرانی كۆتایی چامپیۆنزلیگ

خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ساڵ بە ساڵ گەورەتر و بەهێزتر دەبێت، دەیسەڵمێنی گەورە و بچووك و بەهێزو بێهێز نازانی، هەڵسوكەوت كردن و چاو نەترسی و جورئەتی راهێنەر و یاریزانان و بوونی ئەزموون لە خولەكەدا بەشی سەرەكین لە بەردەوامی و هەنگاونان بۆ نازناو و گەیشتن بە یاری لوتكە.
یانەی لیڤەرپول دوای ئەوەی لە یاریگای كامپنۆ بە سێ‌ گۆڵی بێبەرامبەر دۆرابوو، لە یاری گەرانەوەیدا لە ئەنفیڵد لە مەیدانی خۆیدا، وانەیەكی مێژووی بە یانەی بەرشلۆنادا، یانەی لیڤەرپول پێویستی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر هەبوو بۆ ئەوەی سەركەوێت بۆ یاری كۆتایی و یانە كەتەلۆنیەكەش بخاتە دەرەوەی بازنە، لیڤەرپولەكانی ریدز توانیان لە ماوەی 9 خولەكی یاری یاریزانانی بەرشلۆنە بوەستێن و تووشی چەند هەڵەیەكی كوشندەیان بكەن و ریمۆنتادایەك بە تامی لیڤرمۆنتادا بە سەر بەرشلۆنا بكەن و بەچوار گۆڵی بێبەرامبەر دەرخواردی شكەستیان كردن و خۆیان گەیاندە یاری كۆتایی، جەنگێك لە نێوان دوو راهێنەر و 22 یاریزان لە مەیدانی ئەنفیڵد بە پلان و تەكتیكێكی دیار بۆ ئامانجێك، بە پلان و تەكتیكێكی نادیارو بزری ئامانج، یاریزانانی بەرشلۆنا لە هەڵەكردن و پێدانی دەرفەتی تۆمار كردنی گۆڵ بە یاریزانانی ریدز بەدەوام بوو، هەبوونی ترس و دڵە راوكێش لە مەیدانی یارییدا بەرچاو و دیاربوو بە یاریزانانیەوە لە بەرمبەردا یاریزانانی یانەی لیڤەرپول بە ورەو هێزی فشاارو پاڵاپەستۆی بەردەوام و قۆزتنەوەی هەموو دەرفەت و سوود وەرگرتن لێی ئەركی جێبەجێكردنی پلان و تەكتیكی دارێژراویان بوو.
ئایاكس ئەمستردام و تۆتنهام لە مەیدانی یۆهان كرۆیف
یانەی ئایاكس لە یاریگای تۆتنهام لە یاری چووندا توانیبووی بە تاكە گۆڵێك سەركەوتن بە سەر یانەی خاوەن ماڵ تۆتنهام بێنی و ئاستێكی باشیش پێشكەش بكات، یانەی ئایاكس وەك پاڵەوانێك لە خولی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ خۆی دەرخست و دوو یانەی بەهێزی لە خولەكەدا بەدەرنا یانەی ریال مەدرید و یوڤینتۆس، یانەی تۆتنهامیش لە یاری قۆناغی 16 و هەشتدا یانەی بروسیا دۆرتمۆند و مانچستەر سیتی خستە دەرەوە و ماڵئاوای پێ‌ لە خولەك كردن.
یاریزانانی هەردوولا دەستیان بە یاریكردن كردو گۆرەپانی یاریگای یۆهان كرۆیفیان گەرم و گور كرد، یانەی ئایاكسی سەركەوتوو لە یاری یەكەم، لە گێمی یەكەمدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر ئەو تایمەی تەواو كرد و ئەركی یاریزانان و یانەی تۆتنهامی زۆر قورس و ئەستەم كرد بەڵام لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی تۆتنهام بە یاریكردنی بوون یان نەبوون هێرشەكانیان تاوداو توانیان رمۆنتادایەكی بە ناوی لۆكاس مۆرا بە هاترێك لە خولەكەكانی 55 و 59 و 90+5 شكەست بە یانەی ئایاكس بێنی و سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی مسۆگەر بكات.
ئەو دوو یارییە بۆ مێژووی تۆپی پێ‌ و بینەرو شارەزاو شرۆڤەكارانی تۆپی پێ‌ بووە وانەیەك بۆ سوود و ئەزموون لێوەرگرتن كە هیچ كات و ساتێك بێهیواو ئومێد نەبی لە سەركەوتن و گەیشتن بە ئامانجی ویست و خواست.
بریارە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە 1-6-2019 لە شاری مەدرید و لە یاریگای یانەی ئەتلاتیكۆ مەدرید(میترۆ بۆلیتانۆ) ئەنجام بدرێت.
تۆپچی و بلوزەكان لە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئەوروپا لە باكۆ بە یەك دەگەن
لە جامی یەكێتی ئەوروپادا بە هەمان شێوەی جامی چامپیۆنزلیگدا دوو یانەی ئینگڵیزی خولی پریمەر لیگ توانیان بگەنە یاری كۆتایی، یانەی ئارسیناڵ لە یاری پێش كۆتایی رووبەرووی یانەی ڤاڵێنسیا بوەوە، لە یاری چوون و گەرانەوەدا یانەی ئارسیناڵ بەئەنجامی 7-3 توانی سەركەوتن بە سەر یانەكەی شەم شەمە كوێرەكانی بێنیت و خۆی بگەینێتە یاری كۆتایی خولەكە.
بەمەش راهێنەری یانەی ئارسیناڵ (ئۆنای ئیمری توانی بۆ جاری چوارەم خۆی بگەینێتە یاری كۆتایی خولەكە، سێ‌ جار لەگەڵ یانەی سیڤیڵیا توانیەتی بگاتە یاری كۆتایی و جامەكەش بەرز بكاتەوە.
یانەی چێڵسی لە دوا یاری بەر لە گەیشتنی بە یاری فیناڵ، رووبەرووی یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت بوەوە.
یانەی چێڵسی و فرانكفۆرت لە یاری چوون و گەرانەوەدا هەردوو یانەی نەیانتوانی شكەست بە یەكتر بێنن، ئەنجامی یاری یەكەم(1-1) و یاری دووەمیش بە هەمان ئەنجام (1-1)بوون، لە كاتی زیادكراویش نەتواندرا یەك لە هەردوولا سەركەوتن تۆمار بكەن، روویان كردە لێدانی یەكلایكەرەوە و پاناڵتی و لە ئەنجامدا یانەی چێڵسی بە لێدانەكانی یەكلایكەرەوە 4-3 سەركەوتنی نۆمار كردو خۆی گەیان یاری كۆتایی بۆ رووبەروو بونەوەی یانەی ئارسیناڵی تۆپچیەكانی ئینگڵتڕا.
بریارە یاری كۆتایی خولەكەش لە 29-5-2019 لە شاری باكۆی وەڵاتی ئازەربێجان بەرێوە بچیت.

زۆرترین بینراو