شەقڵاوە و چەمچەماڵ گەرانەوە پلە یەك و لە یاری كۆتایشدا هەردوو یانە رووبەرووی یەك دەبنەوە

شەقڵاوە و چەمچەماڵ گەرانەوە پلە یەك و لە یاری كۆتایشدا هەردوو یانە رووبەرووی یەك دەبنەوە

خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان لە دوا گەری خۆیدا، ئەنجامی یارییەكانی قسە و باسێكی زۆری بە خۆیەوە بینی و زۆرێك لە رۆژنامەنووس و راگەیاندكارانی كوردستان بە جۆرەها پۆست و وەشاندنی كۆمێنت توانج و رەخنە لە ئەنجام و شێوازی یارییەكانیان وەشاند.
بەر لە دوا گەری كۆتایی، گرووپی دووەم هەریەك لە یانەی پیشەسازی و شەقڵاوە خاوەن 9 خاڵ بوون و بەجیاوازی گۆڵ یانەی پیشەسازی لە پێشەنگ خۆی جێگر كردبوو، رواندز و زانكۆی جیهانیش بە 7 خاڵ لە سێیەم و چوارەم دەهاتن بە جیاوازی گۆڵ رواندز لە پێش زانكۆی جیهان بوو.
لە گرووپی یەكەمیشدا هەر یەك لە یانەی چەمچەماڵ و بازیان و رانیە بە 9 خاڵ هاوبەش بوون و بەجیاوازی گۆڵ یانەی چەمچەماڵ پێشەنگی گرتبوو.
ئەنجامی یارییەكانی گرووپی دووەم لە بەرژەوەندی یانەی شەقڵاوە هاتن، یانەی شەقڵاوە توانی لە یاری خۆیدا شەكەست بە یانەی جیهان بێنێت و حەفت جار تۆڕیان لێ بەهەژێنی، یانەی پێشەسازیش بە پێنج گۆڵ شكەستی بە یانەی زانكۆی جیهان هێنا و یانەی رواندزیش بە 7 گۆڵ یانەی خەباتی تووشی دۆراندن كرد.
ئەنجامی یارییەكان یانەی شەقڵاوەی بە جیاوازی گۆڵ سەرخست و خولی پلە یەكی مسۆگەر بكرد، یانەی شەقڵاوە لە وەرزی داهاتوو كێبركێ‌ و ململانێ‌ لە نێو خولی یانە پلە یەكەكان دەكات.
یانەی چەمچەماڵیش لە گرووپی یەكەم توانی سەركەوتن بە سەر یانەی سیروانی شارەزور بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك تۆمار بكات و بەجیاوازی گۆڵ پێش یانەی بازیان و رانیە بكەوێت سەركەوتن بۆ خولی پلە یەك مسۆگەر بكات.
بریارە رۆژی پێنج شەممە 16-5-2019 لە شاری چەمچەماڵ خاوەن ماڵ یانەی چەمچەماڵ لە یاری كۆتایی حولەكەدا میوانداری یانەی بناری سەفین یانەی شەقڵاوە بكات.
ئەنجامی یارییەكانی هەردوو گرووپ جێگای ێرامان و سەنج بوون، ژمارەیەكی زۆری گۆڵ تۆمار كران، دوا گەری یارییەكان 34 گۆڵی بە خۆیەوە بینی.
لە ئەنجامدا هەر یەك یانەی بناری سەفین (شەقڵاوە) و كورانی گەرمیان (چەمچەماڵ گەیشتنە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو