ئەمریكا داوای هەڵوێستی روون لە یەكێتی دەكەن

ئەمریكا داوای هەڵوێستی روون لە یەكێتی دەكەن

ئەمریكا داوای هەڵوێستی روون لە یەكێتی دەكەن
زاری كرمانجی- بەغدا: هەواڵی پەیوەندی كردنی بریكاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە د. بەرهەم سالح، بڵاو بۆتەوە، كە دوای هەڵوێستی روون لە یەكێتی دەكات، لە ئاست پەیوەندی بەهێزی یەكێتی لەگەڵ ئێران.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كە بەهۆی پێگەی كارەكەیەوە نەیویست ناوی بنووسرێت، ئەم هەواڵی پەیوەندی كردنی بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای بە د. بەرهەم پشت راست كردەوە. پشت راست كردەوە.
بە پێ زانیارییەكانی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، ئێوارە رۆژی یەكشەمەی 12-5-2019، باڵیۆزخانەی ئەمریكا پەیوەندی بە بەرهەم ساڵحەوە دەكەن و بەناوی بریكاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆكاروباری سیاسی (دەیڤید هێل) هۆشدارییەكی توند بە بەرهەم ساڵح ئەدەن‌ و پێی رادەگەینن " لەناو یەكێتیدا پەیوەندییەكی بەهێز لەگەڵ (سوپای پاسداران) هەیە، ئەمەش مایەی قبوڵكردن نییە، پەیامەكەمان ڕوونە و هەڵوێستێكی ڕونمان دەوێت".
هەر دوابەدوای هۆشدارییەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا، بەرهەم ساڵح گەڕایەوە شاری سلێمانی، بڕیاریش دراوە ئەمڕۆ سێشەممە 14-5-2019 مەكتەبی سیاسی یەكێتیی، بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی بۆ ئەم مەبەستە كۆببێتەوە.
سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئاشكرایكرد " باڵیۆزخانەی ئەمریكا بەناوی بریكاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆكاروباری سیاسی (دەیڤید هێل) بە بەرهەم ساڵحیان راگەیاندووە" عێراق وڵاتێكە لەلایەن ئێرانەوە داگیركراوە و دۆخی ئەمنی بەرەو تێكچوون دەڕوات".
هەر دوابەدوای ئەم هۆشدارییە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا هۆشدارییەكی ئەمنی بڵاو كردەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتییانی خۆی دەكات "سەردانی عێراق نەكەن و ئەوانەی لەناو عێراقن كەمتر دەربكەون و ئاگاداری خۆیان بن".
بە پێی زانیارییەكان د. بەرهەم ساڵح‌ لە كۆبوونەوەی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاندووە كە ئەمریكییەكان بەتەواوی نیگەرانن لە یەكێتی بەتایبەتی لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، هەروەها ئەو هێرشە مووشەكییەی كە ئێران لە ساڵی 2018 كردییە سەر بارەگاكانی حزبی دیموكرات لە كۆیە، كارێكی زۆر خراپ بوو یەكێتی تاوانبار كرا".
بەرهەم ساڵح لەو كۆبونەوەیەدا بە ئەندامانی مەكتەب سیاسی حزبەكەی گووتووە " فریای خۆمان نەكەوین چارەنووسمان لە حزب الله و عەسائیبی ئەهل حەق باشتر نابێت، ناكرێ دڵمان بەوەش خۆش بێت كە وەفد و نوێنەر و بەرپرسەكانی ئەمریكا سەردانمان دەكەن و لەگەڵمان كۆدەبنەوە، ئەوە دیبلۆماسییەتە، بەرپرسەكانی ئەمریكا سەردانی بزوتنەوەی تاڵیبان و عەسائیب و حزب الله و هادی عامریش دەكەن و لەگەڵیان كۆدەبنەوە".
بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدواداچوونەكان و چەند سەرچاوەی جیاوازەوە دەست زاری كرمانجی كەوتووە، ئەمریكا بەنیازە 4 لایەنی سیاسی و نزیكەی 50 كەسایەتی سیاسی و ئابووری عێراق بخاتە لیستی تیرۆرەوە و گەمارۆ بخاتە سەریان كە تەواوی سەركردەكانی حەشدی شەعبی تێدایە.
لە بەرامبەر ئەم گوشارەی ئەمریكا بۆ سەر یەكێتی، ئێوارەی رۆژی 12-5-2019، قاسم سلێمانی سەردانی شاری سلێمانی و دەباشانی كردووە، لەگەڵ ماڵی تاڵەبانی كۆبۆتەوە و داوایكردووە لە ئەگەری هێرشكردنە سەر ئێران یەكێتی هەڵوێستیان هەبێت".

 

زۆرترین بینراو