هێزی زەبەڵاحی سەربازی ئەمرێكا لەگەڵ ئێران بەراورد ناكرێت

هێزی زەبەڵاحی سەربازی ئەمرێكا لەگەڵ ئێران بەراورد ناكرێت

هێزی زەبەڵاحی سەربازی ئەمرێكا لەگەڵ ئێران بەراورد ناكرێت


لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەند ماڵپەڕی فەرمی بەراوردێك لەنێوان هێزی سەربازی هەردوو ووڵاتی ئەمریكا و ئێران كراوەو بڵاو كراوەتەوە. هەر چەندە شارزایان پێیانوایە ئەمریكا هیچ كات زانیاری راستەقینەی هێزی سەربازی و جەبەخانە و جۆری چەكەكانی بە تەواوەتی ئاشكرا ناكات، هەروەها ئێرانیش هەروایە، بەڵام ئەم بەراورد كردنە لە راستییەوە نزیكە.
لەڕووی بەهێزی سووپاوە لە كۆی 137ووڵات، ئەمریكا بە پلەی یەكەم دێت و ئێران بە پلەی 14هەیە.
دانیشتوانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 327 ملیۆن كەسە و دانیشتوانی ئێران 83 ملیۆن كەسە.
ئەمریكا 119 ملیۆن كەس تەمەنی سەربازیان گونجاوە بۆ جەنگ، لە ئێران 39 ملیۆن كەس تەمەنیان گونجاوە بۆ سەربازی كردن .
ژمارەی هێزەكانی سوپای ئەمریكا ( 2.1 ) ملیۆن سەربازە كە 860 هەزار سەربازی یەدەگە، ژمارەی هێزەكانی سوپای ئێران 873 هەزار سەربازە و 350 هەزار سەربازی یەدەگە .
بودجەی ساڵانەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا 716 ملیار دۆلارە ، بودجەی ساڵانەی وەزارەتی بەرگری ئێران ( 6.3 ) ملیار دۆلارە .
هێزی ئاسمانی ئەمەریكی پێك دێت لە : 13 هەزار فڕۆكەی جەنگی، كە 2300 فڕۆكەی بكوژی وێرانكەر، ( 2800 ) فڕۆكەی هێرشبەر ، ( 1300 ) فڕۆكەی گوێزەرەوەی كەل و پەلی جەنگ، ( 104 ) فڕۆكەی مەشق، ( 5700 ) هیلیكۆپتەر كە ( 970 ) یان هیلیكۆپتەری هێرش بردنن .
هێزی ئاسمانی ئێران پێك دێت لە : ( 509 ) فڕۆكەی جەنگی، لەنێوانیاندا (142) فڕۆكەی وێرانكەر، (165) فڕۆكەی هێرشبەر، (89) فڕۆكەی گوێزەرەوەی سەربازی ، ( 104 ) فڕۆكەی مەشق ، ( 126 ) هیلیكۆپتەر كە ( 12 ) هیلیكۆپتەری هێرشبەرن .
وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خاوەنی ( 13,500 ) فڕۆكەخانەی سەربازییە، ئێران خاوەنی ( 119) فڕۆكەخانەی سەربازییە .
ئەمریكا خاوەنی ( 6200 ) دەبابەی جۆراو جۆری شەڕە، ( 39 ) هەزار مودەڕەعە، ( 990 ) مەدفەعی لوولە جوڵاو، ( 864 ) مەدفەعی مەیدانی ، ( 1000 ) مووشەكی ڕاجیمەیە .
ئێران خاوەنی ( 1600 ) دەبابە و ( 2,345 ) مودەڕەعە و ( 570 ) مەدفەعی لوولە جوڵاو ،(2100 ) مەدفەعی مەیدانی و ( 1900 ) مووشەكی ڕاجیمەیە .
ئەمریكا خاوەنی ( 415 ) كەشتی جەنگییە، (24) یان كەشتی فڕۆكە هەڵگرن، (68) غەواسە و (22) كەشتی مووشەك هەڵگر، (68) كەشتی مودەمەر، (15) كۆرفیت، (13) كەشتی دەوری، (11) كەشتی پوچەڵكردنەوەی مین .

ئێران خاوەنی (319) كەشتی جەنگییە، (34) غەواسە، (6) كەشتی مودەمەر، (3) كۆرفیت، (88) كەشتی دەورییە، (3) پوچەڵكەرەوەی مین .
ئەمریكا خاوەنی (33) بەندەری جێگیرە، ئێران خاوەنی (3) بەندەرە .
هێزی سەربازی ووڵاتە زلهێزەكان بەندە بە ڕێژەی یەدەگی نەوتی ووڵاتەكەیان، هەر چەندە ئەمەریكا پلەی یەكەمی جیهانی گرتووە لەڕووی بەهێزی سوپاوە، بەڵام یەدەگی نەوتی ( 36.5 ) ملیار بەرمیل نەوتە، لەكاتێكدا ووڵاتی ئێران خاوەنی ( 158.4 ) ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە .
ڕووبەری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا(9.8) ملیۆن كیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ئێران ڕووبەرەكەی (1.7) ملیۆن كیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

 

 

زۆرترین بینراو