هاتووچۆ هه‌نگاوه‌كانی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و ئه‌وروپی راگه‌یاند

هاتووچۆ هه‌نگاوه‌كانی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و ئه‌وروپی راگه‌یاند

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌ و شێواز و ڕێنمایی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی سه‌ره‌تا و ئه‌وروپی بۆ تۆماركردن به‌م شێوه‌یه‌ ڕاگه‌یاند :


ا- ئۆتۆمبێلی تایبەت لە مۆدیلی ۱۹۹٤تا۲۰۱٥تۆمار دەکرێت

ب- ئۆتۆمبیڵی بار هەڵگر پیك ئاب تۆمار دەکرێت لە مۆدیلی ۱۹۹٤ تا۲۰۱٥ بۆ خوار دوو ــ‌‌تەن ۱۹۹٤وەتا مۆدیلی ۲۰۰۸ بۆ ۳ تەن و زیاتر

ج- پاس تا مۆدیلی ۲۰۱٥بەمەرجێک لە ۲٥نەفەر وکەمتر بێت
د- ئامێری بیناسازی و کشتوکاڵی تۆمار ناکرێت

و-ئۆتۆمبێلی تاکسی تۆمار ناکرێت

۲-ئوتۆمێلی ئەوروپی دەبێت پێش ۲۰۱۷/٥/۱ داخل بوو بێت و مەنەفێستی لە گەڵدا بێت وە نوسراوی بۆ دەکرێت بۆ پۆلیسی ئینته‌رپول

۳-ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی هەرێم دەبێت پێش ‌۲۰۱٦/۳/۱داخل بوو بێت بەمەرجێک فرۆشرابێت لەلایەن کۆمپانیای هاوردەکراوەوە

٤-هەر ئۆتۆمبێلێکی تر بێجگە لە (۲؛۳)تۆمار دەکرێت بەمەرجێک نابێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەهیچ پارێزگایەکی عێراق و کوردستاندا تۆمار کرابن لەو مۆدێلانە بێت دیاری کراوە

٥-نابێت ئۆتۆمبێلەکان داواکرابێت و هیچ نیشانەیەکی دەست بەسەراگرتنیان لەسەربێت

٦- ئوتۆمبێل تەنها بەناوی ئەوهاوڵاتیانه‌وه‌ تۆماردەکرێت کەکارتی زانیاری هەرێمی کوردستانیان هەیە

۷-ئەو ئوتۆمبێلانەی ئاڕمیان هەیە بەهەمان مەرجەکانی سەرەوە تۆمار دەکرێت

۸-هەموو ئۆتومبێلەکان ڕەوانەی گومرگ دەکرێت بێجگە لە ژمارەکاتی هەرێم

۹-بێجگە لەرسوماتی تۆمارکردن و سزای دواکەوتن و رسوماتی گومرگ وەک هەر توتومبێلیکی ئاسایی پارەی ژینگەو ڕێگاوبان وپێدانی ساڵانەو تابڵۆیان ڵێوەردەگیرێت

زۆرترین بینراو