سوودەكانی خواردنەوەی ئاو لەكاتی گەدەی بەتاڵ

سوودەكانی خواردنەوەی ئاو لەكاتی گەدەی بەتاڵ


ئەگەر ئاو خواردنەوە زۆر ئاسان بێت و هیچ كۆسپێكی نەبێت، ئەوا پێویستە بەپێی بەرنامەیەك بێت، ئەگەرنا زیانی تەندروستی دەبێت.
لە توێژینەوەكاندا دەركەوتووە، ئاو خواردنەوە لەكاتێكدا گەدە بەتاڵ بێت زۆر بەسوودەو لە چەندین نەخۆشیش دەمانپارێزێت.
ئاو خواردنەوە بەسەر گەدەی بەتاڵدا چارەسەری ئەم نەخۆشییانە دەكات: دەبێتە هۆی چارەسەری مایەسیری، نەهێشتنی هەوكردنی جومگەكان، چارەسەری هەوكردنی بۆری هەوا، نەخۆشی جگەرو بۆرییەكانی میز بنەبڕ دەكات، هەوكردنی دیواری گەدە چارەسەر دەكات، خێرایی ترپەی دڵ كەمدەكاتەوە، چارەسەرە بۆ نەخۆشی شەكرە، ناڕەحەتی ناو ڕیخۆڵە ناهێڵێت و ڕەوانت دەكات، هەوكردنی لووت و گوێ‌ و قوڕگ ناهێڵێت، ئازاری سووڕی مانگانەی ژن كەمدەكاتەوە، سەرئێشەو ڕشانەوە چارەسەر دەكات، ڕەقبوونی ماسوولكەكان ناهێڵێت و چاڵاكیان دەكاتەوە، چەوری ژێر پێست دەتوێنێتەوەو كێشت دادەبەزێنێت.

زۆرترین بینراو