گرنگی خورادنی لیمو لەناو ئاو

گرنگی خورادنی لیمو لەناو ئاو


بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەكان، خواردنی ئاوی شلەتێن و لیمۆ بە برسێتی و پێش خواردنی نانی بەیانیان سوودێكی باشی دەبێت بۆ جەستەو بەخێرایی یارمەتی دابەزینی كێشی لەش دەدات، هاوكات بۆ دابەزینی ڕێژەی چەوری لە هەموو بەشەكانی لەشیش بەسوودە.
زانایان ئامۆژگاری خەڵك دەكەن كە هەوڵ بدەن ئەو تێكەڵەیە لە شەو و ڕۆژێكدا دووجار بیخۆنەوەو لەكاتی تێكەڵەكەشدا واباشە لیمۆكە بكرێت بە دووكەرتەو بخرێتە نێو ئاوی شلەتێنەوە، هەربۆیە بەو هۆیەوە توشبووانی نەخۆشی دڵیش سوودی لێوەردەگرن، چونكە ڕێژەیەكی زۆر لە پۆتاسیۆمی تێدایەو هەروەها ڕێگری لە بەرزی پەستانی خوێنیش دەكات.
هەر بە گوێرەی توێژینەوەكە خواردنی ئاو و لیمۆ بەیەكەوە بەسوودە بۆ ئەوكەسانەی كە كێشە كۆئەندامی هەناسەیان هەیە، هەروەها بۆ نەخۆشی ڕەبۆش چارەسەرەو بو بەكتریاو مادەی ژەهراوی لەشیش لەناو دەبات، هاوكات بۆ چارەسەری تاش بەسوودە.
خواردنەوەی ئاو و لیمۆ وەك پاككەرەوەیەكی خوێن وایە، بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی كۆلێرا و مەلاریا بەسوودە.
زانایان ئامۆژگاری خەڵك دەكەن لەكاتی ئامادەكردنی گیراوەكەدا هەوڵ بدەن بە شێوەیەكی تەندروست ئامادەی بكەن تا بتوانن سوودی لێوەربگرن، هەربۆیە بە باشی دەزانن كە لیمۆكە بكەن بە دووبەش كە بەشی یەكەمی تێكەڵی كوپێك ئاوی شلەتێن بكرێت و بە برسێتی پێش نوستن بخورێت، بەشی دووەمی پارچە پارچە بكرێت و بكرێتە ئاوەوە هەتا بەیانی و كاتێك لەخەو هەستای بە برسێتی و پێش نانی بەیانی بیخۆرەوە.

زۆرترین بینراو