چارەسەرێكی سیحری بۆ لەناوبردنی نەخۆشیی شەكرە

چارەسەرێكی سیحری بۆ لەناوبردنی نەخۆشیی شەكرە


رێزا ئەربیلی- زاری كرمانجی: پزیشكان و پسپۆڕان سەرجەم تووشبووانی نەخۆشیی شەكرە ئاگادار دەكەنەوە كە دەتوانن لە رێگەی خواردنی ئاوی بامیەوە، لە ماوەی دوو مانگ بەتەواوی بەسەر نەخۆشیی شەكرە زاڵ بن و رێگریش لە تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەكات.
پزیشكی راوێژكار و پسپۆڕ عیماد عەبدولعەلیم لە میسر ئاشكرای كرد"خواردنەوەی ئاوی بامیە لەلایەن تووش بووانی نەخۆشی شەكرەوە لەلایەن ئێمە و تیمێكی پزیشكی تاقی كراوەتەوە، كە دەتوانێ بە تەواوی نەخۆشیی شەكرە لەناو ببات و رێژەی دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین بە تەواوی بەرز بكاتەوە."
نەخۆشیی شەكرە بریتییە لە كەمبوونەوەی توانای دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین لەلایەن پەنكریاسی مرۆڤەوە، كە لە رێی ئەو هۆرمۆنە دەتواندرێ شەكری نێو جەستە بتوێندرێتەوە و بگۆڕێت بۆ وزە، كاتێك جەستەی مرۆڤ هۆرمۆنی ئەنسۆلینی كەم بوو و توانای بەرهەمهێنانی ئەو هۆڕمۆنەی لە كەمیدا، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شەكر لە خوێندا و ئەمەش مرۆڤ تووشی كۆمەڵێك مەترسی دەكات.
ئەو پزیشكانە لە میانەی ئەو تاقیكردنەوەیەی كە بەسەر نەخۆشەكاندا كردوویانە، بۆیان ڕوون بووەتەوە كە " ئاوی بامیە بەهێزترین رێگەیە بۆ گەشەپێدان و دەردانی زیاتری هۆرمۆنی ئەنسۆلین و سەرەنجام بە زۆربوونی هۆرمۆنی ئەنسۆلین، رێژەی شەكر لە خوێندا كەم دەبێتەوە و تووشبووانی نەخۆشیی شەكرە لە مەترسییەكان رزگاریان دەبێت".
چۆنییەتی ئامادەكردنی ئاوی بامیە
- 3 دانە بامیە قەبارە ناوەند بهێنن، سەرەوەی بامیەكان ببڕن و بەشێوەیەكی یەكسان لەتی بكەن، بامیەكان بخەنە نێو دەفرێكی گەورە ئاو و لە پلەیەكی گەرمی ئاسایی دایبنێن بۆ ماوەی 12 كاتژمێر لێی بگەڕێن لەو پلە گەرمییە ئاساییە بمێنێتەوە، دوای ئەوە بامیەكە لە ئاو دەربهێنن و لە هەر 24 سەعاتێكدا دوو كووپ لە ئاوەكەی بخۆنەوە.
دوای دوو هەفتە بەردەوامبوون لەسەر خواردنەوەی ئەم جۆرە ئاوە، پكشنین بۆ ئاستی شەكرە لە خوێنتان بكەن و بۆتان دەردەكەوێ، كە رێژەی شەكر لە خوێنتان بەرێژەیەكی یەكجار زۆر كەمی كردووە.
د. عیماد دەڵێ " لە بامیە گیراوەیەكی شل لە نێویدا هەیە و یارمەتیدەرێكی زۆر بەهێزە بۆ بەرزكردنەوەی توانای هۆرمۆنی ئەنسۆلین، بۆیە ئەمەمان لەسەر چەند تووشبوویەكی نەخۆشی شەكرە تاقی كردووەتەوە و ئەنجامی زۆر سەرسوڕهێنەرمان لێی بەدەست هێناوە، واباشترە لەگەڵ ئەم كارانەی كە باسكران، دەبێ پارێزیش لەگەڵ بكەن".

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو