لە ڕوونكردنەوەیەكدا دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی هەندێك میدیا دەداتەوە

لە ڕوونكردنەوەیەكدا دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی هەندێك میدیا دەداتەوە


زاری كرمانجی- هەولێر: دوابەدوای ئەوەی لە هەندێك میدیا هەواڵی گواستنەوەی ژمارەیەكی كارمەندی سەربە یەكێتی لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ وەزارەتەكانی دیكە بڵاو كرایەوە لە روونكردنەوەیەكیدا دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕەتی دەكاتەوە گواستنەوەی ئەو فەرمانبەرانەی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم بەهۆكاری سیاسی بووبێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی ئایار، لە راگەیەنراوێكدا دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات" ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە گواستنەوەی ژمارەیەك فەرمانبەری سەرۆكایەتی هەرێم بۆ وەزارەتەكان بەهۆكاری سیاسی بووبێت، بەڵگو بڕیارەكە بۆ گۆڕانكاریكردنە لەمیلاكی سەرۆكایەتی هەرێم كە زیادەیە".
زیاتر روون كراوەتەوە" گواستنەوەی راژەی ئەو فەرمانبەرانە بۆ ئەوەیە لە وەزارەت و دامەزراوەكانی تری حكوومەت سوود لە تواناكانیان وەربگیرێت نەك بابەتی سیاسی و بڕیاری گواستنەوەی راژەی ئەو فەرمانبەرانە لەچوارچێوەی رێكارێكی كارگێڕیدایەو بۆ رێكخستنەوەی هەیكەلیەتی سەرۆكایەتی هەرێم بووە نەك بابەتی سیاسی".
سەرۆكایەتی هەرێم داواشی لە دەزگاكانی راگەیاندن كردووە "رەچاوی بنەماكانی راستگۆیی بكەن لە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانیان".

زۆرترین بینراو