فەرمانی دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید درا

فەرمانی دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید درا


دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جۆڵانەوەی نەوەی نوێ دەركرد.
دادگاكە نووسراوێكی فەرمی لە ڕۆژی (14-5-2019) دەركردووە و تیایدا ئاماژە دراوە بە فەرمانی دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید و دواتر دادگاییكردنی.
بەپێی نووسراوەكە فەرمانی دەستگیركردنی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەپێی ماددەی(2) لە یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنە.

زۆرترین بینراو