"نیمار باشترینی بەرازیل نیە"

"نیمار باشترینی بەرازیل نیە"

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی و راهێنەری یانەی تۆتنهام لەبارەی باشترین یاریزانی بەڕازیل، لەسەردەمی دوای پێلێ قسەی خۆی كردو پێی وایە نەیمار نەیتوانیوە ببێتە باشترین یاریزان وەك ئەوەی لە ئێستادا لە راگەیاندنە بەڕازیلییەكانەوە باسی لێوە دەكرێت.
مۆرینیۆ لە لێدوانێكیدا گووتی" نەیمار باشترین یاریزانی بەڕازیل نیە دوای پێلێ، چونكە پێش نەیمار، رۆناڵدۆ و ریڤاڵدۆ زۆرینەی نازناوەكانیان لەگەڵ یانەكانیان و هەڵبژاردەكەیان بەدەستهێناوە كە تا ئێستا ئەمەمان لە نەیمار نەبینیوە".
ئەو راهێنەرە گووتیشی" نەیمار یاریزانێكی بەتوانایەو كەس نكوڵی لە ئاستی بەرزی ئەو یاریزانە ناكات، چونكە لە ئەوروپا لەگەڵ ئەو یانانەی یاری بۆ كردوون چەندین نازناوی بەدەستهێناوە، بەڵام نابێ ئەوەمان لە یاد بچێت كە رۆناڵدۆ و ریڤاڵدۆ باشترین یاریزانی سەردەمی خۆیان بوون و بەڕای من تەنها ئەو ئەستێرانە باشترینی بەڕازیل بوون دوای پێلێ".
مۆرینیۆ چەندین جار بە شێوەیەكی ئاشكرا پشتگیری خۆی بۆ رۆناڵدۆی دیاردە دەربڕیوەو پێیوایە ئەو یاریزانە باشترینە لە مێژوی تۆپی پێدا و لە پێش كریستیانۆ و مێسیشەوەیە.

زۆرترین بینراو