"پارتی دەیەوێت كەسێك ببێتە سەرۆك كۆمار كە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان بكات"

"پارتی دەیەوێت كەسێك ببێتە سەرۆك كۆمار كە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان بكات"

غەفوور عەبدوڵڵا – سۆران: 
ئاراس ئیبراهیم خەیات، چاودێری سیاسی، لە میانەی بەشداریكردنی لە پرۆگرامی رۆژەڤی رادیۆی زاری كرمانجی سەبارەت بە دواین گۆرانكارییەكانی دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان، گووتی:" سە‌در هە‌میشە‌ پشت بە‌ هێزی جە‌ماوە‌ری دە‌بە‌ستێت لە‌ كایە‌ سیاسییە‌كاندا. دەشڵێ:" پارتی ‌بۆ پۆستی سە‌رۆك كۆمار تێبینی لە‌سە‌ر كە‌سایە‌تی نییە، بە‌ڵكو تێبینی لە‌سە‌ر ئە‌دای كاركردنی سە‌رۆك كۆمار هە‌یە‌.
ئاراس ئیبراهیم خەیات، لە دەستپێكی قسەكانیدا گوتی:" دوای رووخانی رژێمی سە‌دام، پاش ئە‌وە‌ی وا بڕیاردرا عێراقێكی نوێ دروست بكرێتە‌وە‌ لە‌سە‌ر بنە‌مایی دیموكراتییە‌ت و هە‌ڵبژاردن و نووسینی رە‌شنووسی دە‌ستوور، ئە‌وانە‌ هە‌موو رێچكە‌یە‌ك بوو گیرابووەبە‌ر بۆ ئە‌وە‌ی عێراق بە‌رە‌و ئاراستە‌یە‌كی باشتر هە‌نگاوبنێ ، دوای دروست بوونی چە‌ندین كابینە‌ لە‌ عێراق هە‌ست بە‌ هیچ گۆرانكاریەك‌ نە‌كرا، بێگومان هە‌ندێك هۆكاری مێژووی یان سیاسی كاتی هە‌یە‌ یاخود هۆكاری بارودۆخی هە‌رێمی‌ ئە‌مانە‌ هە‌مووی كە‌ڵە‌كە‌ ئە‌بن وای لێ كردووە‌ عێراق وە‌كو پێویست نە‌توانێ ئە‌وە‌ی بانگە‌شە‌ی بۆ دە‌كات ئەنجامی بدات.
زیاتر گووتی:" شیعە‌ زۆرینە‌ن لە‌ عێراق بۆیە لە‌ رووی مێژووییە‌وە‌ هە‌ست بە‌ غوبنە‌یە‌ك دە‌كە‌ن كە‌ زۆرینە‌بوونە و هیچ كات دە‌سە‌ڵاتی یە‌كە‌م نە‌بوونە‌ هە‌میشە‌ سوننە‌ دە‌سە‌ڵاتی یە‌كە‌م بووە‌، دوای رووخانی رژێمی سە‌دام شیعە‌ ویستیان قە‌رە‌بووی ئە‌و غوبنە‌ مێژوویە‌ی خۆیان‌ بكە‌نە‌وە‌ بە‌ بیانۆی زۆرینە‌ لە‌ عێراق. 
ئەو چاودێری سیاسییە ئاماژەی بەوەش دا:" دوای ئە‌وە‌ی سیستە‌می عێراق بووە‌ پە‌رلە‌مانی، بە‌شە‌ گە‌ورە‌كە‌ كە‌ سە‌رۆك وە‌زیرانە‌ درا بە‌ لایە‌نی شیعە گە‌ر بیرمان بێت لە‌ سە‌رە‌تایە‌كانی كابینە‌ی حكوومە‌ت شیعە‌ كوتلە‌یە‌كی بە‌هێزیان دروست كرد ئە‌وكات ماڵی شیعە‌ ماڵێی بە‌هێز بوو ئە‌و كێشانە‌ی ئێستا هە‌یە‌ لە‌ نێوانیاندا ئە‌و كات نە‌بوو، دوای ئە‌و چەند ساڵە‌ كە‌ هە‌ست كرا ئیتر عێراق ناتوانێ هیچ بكات دوای ئەوە دە‌نگێكی نارە‌زای لە‌ ناو ماڵی شیعە‌ دروست بوو كە‌ ئە‌ویش سە‌در بوو .
دەشڵێت:" سە‌در هە‌میشە‌ پشت بە‌ هێزی جە‌ماوە‌ری دە‌بە‌ستێت لە‌ كایە‌ سیاسییە‌كاندا، تا دواتر وای لە‌ حكوومە‌ت كرد هە‌ڵبژاردنی پێشوە‌ختە‌ بكات كە‌ ئە‌وە‌ش هە‌موو فشاری جە‌ماوە‌ری بوو، خە‌ڵك بە‌و هیوایە‌ بوو دوای ئە‌و هە‌ڵبژاردنە‌ كاتی ئە‌وە‌ هاتووە‌ عێراق بچێتە‌ دۆخێكی تر لە‌ بەر‌ژە‌وە‌ندی گە‌لی عێراق بێت، دوای ئە‌وە‌ سە‌در بە‌و هە‌موو هێزی خۆی توانی پلە‌ی یە‌كە‌م بە‌دە‌ست بهێنێت و هاوپە‌یمانییەتی لە‌گە‌ڵ سوننە‌ و پارتی بكات، بە‌ڵام كە‌ گە‌یشتە‌ ناو پە‌رلە‌مان سە‌رۆكی پە‌رلە‌مان هە‌ڵبژێردرا و دواتر كار هاتە‌ سە‌ر پۆستە‌كانی ترو كۆسپە‌كان دروست بوو، تاكو ئێستا زۆر هە‌وڵدرا بۆ هە‌ڵبژاردنی سە‌رۆك كۆمار لە‌ ٢٢٠ كورسی كە‌متر نە‌بێ، بە‌ڵام بە‌رامبە‌رە‌كە‌ی كە‌ چوارچێوە‌ی هاوئاهە‌نگییە رێگربوو لە‌ بە‌رامبە‌ریدا تا كار گە‌یشتە‌ ئە‌وە‌یە‌ی سە‌در لە‌ پە‌رلە‌مان بكشێتە‌وە‌، دواتر كورسیە‌كان بە‌و خە‌ڵكە‌ پڕكرایە‌وە‌ كە‌ پە‌یوە‌ست بوون بە‌ هاوپە‌یمانی چوارچێوە‌ی هاوئاهە‌نگی، بۆیە‌ هاوسە‌نگی لە‌ ناو پە‌رلە‌مانی عێراق گۆڕا، ئە‌و گۆرانكاریە‌ وای لە‌ چوارچێوە‌ی هاوئاهە‌نگی كرد دووبارە‌ گفتوگۆ بكات لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌كان بە‌تایبە‌تی لایە‌نی كوردی، لێرەدا سە‌رچاوە‌ی ململانێیە‌كە‌ لە‌سە‌ر ئە‌وە‌ بوو  سە‌در بانگە‌شە‌ی ئە‌وە‌ی دە‌كرد كە حكوومە‌تە‌كە‌ زۆرینە‌ بێت، چونكە‌ حكوومە‌تی‌ بنكە‌ فراوانە‌ هیچ لە‌ سوودی خە‌ڵك دا نییە،‌ بۆیە‌ كشانە‌وە‌ی سە‌در خە‌ڵكێك پێیان وایە‌ مە‌ترسییە بۆ سەر عێراق‌،‌ كشانە‌وە‌ی سە‌در بە‌و مانایە‌ نییە‌ كە‌ هیچ ناكات بە‌ڵكو بە‌ پێچە‌وانە‌وە‌ .
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا:" هە‌تا ئێستاش هیچ ئومێدێك نییە‌ بۆ پێكهێنانی حكوومە‌ت بۆ نموونە‌ تومارە‌ دە‌نگییە‌كە‌ی مالیكی كە بڵاوبۆ‌تە‌وە‌ ئەوا دۆخی ئێستای عێراق ئاڵۆزتردە‌كات، چونكە‌ چوارچێوە‌ی هاوئاهە‌نگی خە‌ریكی دروست كردنی حكوومە‌تە‌ لێژنە‌یە‌كی پێنج كە‌سی دروست كردووە‌ بۆ بە‌ربژێرە‌كان، بۆیە‌ خۆیان ناخە‌نە‌ ناو ئە‌و كێشە‌یە‌ پێیان وایە‌ ئە‌و تۆمارە‌ دە‌نگییە‌ دروست كراوە‌ تە‌نیا بۆ شێواندنی هاوپە‌یمانییە‌تە‌كە‌، ئە‌و تۆمارە‌ دە‌نگییە‌ ئێستا كاریگە‌ری نە‌رێنی دروست دە‌كاتە‌ سە‌ر پێكهێنانی ئە‌دای حكوومە‌ت، كاریگە‌ری هە‌رێمییە‌كانیش هە‌یە‌، سە‌در وا خۆی نیشان دە‌دات كە‌ ئینسانێكی نیشتیمان خوازە‌ لە‌ ژێر كاریگە‌ری هیچ لایە‌نێك دا نییە‌ ئە‌وا ناتوانین سەدا سەد بڵێین وایە‌ بۆیە‌ دە‌توانین بڵێین كێشە‌كان گە‌یشتووتە‌ رادە‌ی شە‌خسی نێوان مالیكی و سە‌در كە‌ هیچ كات پێكەوە‌ نە‌گونجاون.
لە كۆتایی قسەكانییدا جەختی لەوە كردەوە:" سە‌رۆك كۆمار بووتە‌ بە‌شێك لە مافی كورد، بۆیە لە‌ نێوان پارتی و یە‌كێتی ئە‌و كێشمە‌كێشمە‌ هە‌یە‌ بۆ بە‌دە‌ست هێنانی ئە‌و پۆستە‌، هە‌ردووكیان هە‌وڵدە‌دە‌ن بە‌ربژێرێكی هاوبە‌ش لە‌ نێوان خۆیاندا دابنێن ، پارتی ‌ بۆ پۆستی سە‌رۆك كۆمار تێبینی لە‌سە‌ر كە‌سایە‌تی نییە، بە‌ڵكو تێبینی لە‌سە‌ر ئە‌دای كاركردنی سە‌رۆك كۆمار هە‌یە‌، پارتی دە‌یە‌وێت سە‌رۆك كۆمارێك بێت ئە‌كتیڤ بێت واتە‌ بتوانێ دە‌سە‌ڵاتە‌كان وە‌كو خۆیی بە‌كاربهێنێت و بە‌رگری كاری سەرسەختی داواكانی كورد بێ، راستە‌ سە‌رۆك وە‌زیران دە‌سە‌ڵاتی زیاترە‌، بە‌ڵام سە‌رۆك كۆماریش گە‌ر بیە‌وێت دە‌توانێ جێی خۆی لە‌ كایە‌ سیاسییە‌كان بكاتە‌وە‌ كاتێكیش كە‌ بە‌رهە‌م ساڵح رە‌تدە‌كرێتە‌وە‌ مە‌بە‌ستی پارتی شە‌خس نییە،‌ بە‌ڵكو ئە‌دای كاركردنە‌كە‌یە‌تی".