" بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بكوژی دوو هاووڵاتی دانیشتووی دەڤەری سۆران دراوە"

" بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بكوژی دوو هاووڵاتی دانیشتووی دەڤەری سۆران دراوە"

 

زاری كرمانجی- سۆران: بە پێی هەواڵیك كە لە ماڵپەڕی ئاوێنە بڵاو كراوەتەوە و پشتی بە میدیاكانی توركیا بەستووە، لە بڕیارێكی هێشتا رانگەیندراوە، دادگای دووی تاوانی هەولێر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تەقە كەرانی رووداوەكەی رستوورانتێكی هەولێر داوە.
لەو رووداوەدا كە ئەفسەرێكی هەواڵگری توركیا كوژرا، هاوكاتیش دوو هاووڵاتی دانیشتووی دەڤەری سۆران بوونە قوربانی.
وەك ماڵپەری ئاوێنە بڵاو كردۆتەوە، پارێزەر برزۆ سەعید، راگەیاندووە " دادگای ناوبراو، شەش كەسی وەكو تاوانبار ناساندووە و بڕیاری لەسێدارەدان بۆ دوو كەس و یەك كەسیش سزای یەك ساڵ بەندكردن و سێ كەسی دیكەش سزای دوو ساڵ بەندكرانیان بەسەردا سەپاوە".
هەر وەها هاتووە " هەرچەندە دەركردنی ئەم بڕیارە تا ئێستا بە فەرمی رانەگەیەندراوە، بەڵام تاوانباران بۆیان هەیە لەمیانی 30 رۆژدا داوای تەمییزكردنەوەی بڕیارەكە بكەن و بڕیاری فەرمی و كۆتایی بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت".

زۆرترین بینراو