
خواردنى بادهم چى بهسهر جهسته دههێنێت
ئا/شههلا رهشيد
سینتیا ساس شارەزای بواری خۆراک لە ئەمریکا رایگەیاندووە رۆژانە خواردنی بادەم چەندین گۆڕانکاری گرنگ بەسەر جەستەدا دەهێنێت.
ئەو شارەزایە ئاشکرایکردووە رۆژانە ٤٠گرام لە بادەم بخورێت ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستەدا کم دەکاتەوە، ئاستی پهستانى خوێن ئاسایی دەبێتەوە لەهەمان کاتدا یارمەتی کهمبوونەوەی فشاری سوڕی خوێن دەدات، بادەم ماددەی دژە ئۆکسان و رەگەزی خۆراکی تێدایە، بۆ نمونە لە ٢٣ دەنک بادەمدا چەوری تێدایە کە سوود بە دڵ دەگەیەنێت، شەش گرام پڕۆتین و چوار گرام ماددەی ریشاڵی تێدایە، لەگەڵ بڕێکی کم لە (vitamin E, Vitamin B, )، ئاسن، پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم وەک دژە ئۆکسان کاردەکهن و خانەکان لە خراپبوون دەپارێزن نیشانە پێشوەختەکانی پیری و نەخۆشییە جیاوازەکان کمدەکاتەوە، سیستمی بەرگریی بەهێز دەکات و لە هەوکردن و تەسکبوونەوەی بۆڕییەکان خوێن دەیپارێزێت.
مەگنیسیۆم بۆ تەندروستی مێشک، ئێسک، میزاج، نوستن و رێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا بەسوودە، ئەگەر بۆ ماوەی هەشت رۆژ بەردەوام بادەم بخورێت گرژییەکانی ریخۆڵە ناهێڵێت و گەدە و ریخۆڵە لە بەکتریای زیانبەخش پاك دەکاتەوە.