400 ئافرەتي فێری كاری دروومانی كردووە

 400 ئافرەتي فێری كاری دروومانی كردووە

دیمانە/ محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: زەینەب جومعە، چالاكوانێكی دیاری هەولێرە ماوەی چەند ساڵێكە كاری خۆبەخشی ئەنجام دەدات، ئەو ئافرەتە بەر لەوەی رێكخراوێك دامەزرینێت بەناوی رێكخراوی پاڵنەر بۆ پەرەپێدانی تواناو هزری مرۆیی، بەگووتەی خۆی" زیاتر لە 400 ئافرەتی فێری كاری دروومانی كردووە، لە دیدارێكی تایبەتی زاری كرمانجی تیشك دەخاتە سەر كاری و چالاكیەكانیان و كاری رێكخراوەیی لە باشوری كوردستان، زەینەب جومعە، رایدەگێنت"سەرەتا مامۆستای خولی دروومان بوم بۆیە بەهەلم زانی دەست بە كاری خێرخوازی بكەم و خولیای ئەوەم هەبوو منیش شوێنێكم هەبێت بۆ ئەوەی بتوانم ئەركێكی زۆر لەسەر شانی هەژاران كەمبكەمەوە، دواتر توانیم رێكخراوێك دامەزرێنم و زیاتر هاوكاری خەڵكی هەژار و خاوەن توانا بكەم و تا ئێستاش بەردەوامم لەسەر كاروچالاكیەكان."
سەرۆكی رێكخراوی پاڵنەر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد تاكوو ئێستا هیچ لایەنەك پاڵپشتمان ناكات فەقەت خۆمان بەخول كرێی بارەگا و خەرجی كاری رێكخراو بەڕێوە دەبەین، لەچەندین ئەندامی خۆبەخش پێكهاتوین زۆر دڵسۆزانە كارەكانی خۆمان دەكەین و ئەوبڕە پارەیەی لە بەشداربوانی خول وەردەگیرێت زۆر كەمە و تەنیا ئامانجان ئەوەبووە فێری كاریان بكەین."
زەینەب جومعە، راشی گەیاند" كاری رێكخراوەیی بەسەركەوتوویی دەبینم بەڵام نەبونی مینحەو پاڵپشتی هیچ لایەنێك بە تایبەت فەرمانگەی رێكخراوە نا حكومییەكان لەناو رێكخراوەكان بەڕاستی سستیەكی زۆر دەبینم، بۆیە كاری رێكخراوەیی بەبێ ماددی و مەعنەوی بەرێوە ناچێت، هیواخوازین وەك ساڵانی رابردوو مینحەی داریی بۆ رێكخراوەكان بگەڕێتەوە و زیاتر ئەكیڤ بنەوە."
لە دوا قسەكانیشی دا زەینەب جومعەی چالاكوان گووتیشی" زۆربەی رێكخراو و تۆرەكان سودیان هەبوە لەسەر تاك و گەنج، بەتایبەت خۆم ئەگەر لە سەرەتای دانانی رێكخراوم سودم لە تۆروو رێكخراوەكان نەدیبا ئەبەد بیرۆكەی دانانی رێكخراوم بۆ نەدەهات، راستە لەزۆرینەی كار تەنها خۆمم بەڵام زۆر شت فێربوم كە چۆن دەبیتە سەرۆكێكی سەركەوتوو، هیوادارم رێكخراوەكان بە پاڵپشتی یەكتر بیر لە كردنەوەی خول و سیمیناری زیاتر بكەنەوە بۆ بەرەو پێشبردن و هۆشیار كردنەوەی تاك، لەبەر ئەوەی هێشتا كۆمەڵگەی كوردی ماویەتی زیاتر هۆشیار بكرێتەوە، داواش لە كچان و كوڕانی نیشتیمانم دەكەم زیاتر بێنە نێو كاری رێكخراوەیی و ئەو توانا و وزەی هەیانە خزمەتی كۆمەڵگەی خۆیانی پێبكەن، هەروەها ئەو كەسانەی خاوەن بەهرەن ئەتوانن خۆیان ببینەوە لە چوارچێوەی كاری رێكخراوەیی."

بیروڕا

زۆرترین بینراو