ئاراز حوسێن: لە كوردستان كاری مۆدێل گۆڕانكارییەكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە

ئاراز حوسێن: لە كوردستان كاری مۆدێل گۆڕانكارییەكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە

ئا-سۆما ئیسماعیل
ئاراز حوسێن تەمەن ٢٠ ساڵ، دانیشتووی شاری سۆرانە، پەیمانگای كۆمپیوتەر بەشی دیزاینی تەواوكرووە، خولیایەكی زۆری بۆ كاری مودێل هەیە، ماوەیەكە لە نێو ئەم كارەدایە وەك مودێلێك كاردەكات.
ئاراز بە زاری كرمانجی گووت:" ساڵی ٢٠١٧ دەستم كرد بە كاری فۆتۆ مۆدێل دواتر وەك مۆدێلێك دەركەوتم، خێزانەكەم و هاوڕێكانم پاڵپشتییەكی زۆریان كردم بۆ بەردەوام بوونم لەم كارە، چەندین گرووپی گەورەی كاری مۆدێلی پەیوەندییان پێوەكردم و داوای كاركردنیان لێكردم، ئێستا لەگەڵ یەكێك لە گەورەترین گرووپی مۆدێل لە هەولێر كاردەكەم، بۆ پەرەپێدان و بەرەو پێشبردنی كاری مۆدێل، لە چەندین ڕیكلام وەك مۆدێل دەركەوتووم".
ئاراز لە درێژەی قسەكانیدا گووتی:" كاری مۆدێل لە كوردستان لە چاو ساڵانی پێشووتر گۆڕانكارییەكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، لە رووی ستایل و مۆدێل خەڵك زیاتر پێشكەوتوون و زیاتر شارەزاییان لە بواری مۆدێل پەیداكردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا نەگەیشتووین بەو ئاستەی كە پێویستە هەبێت لە رووی گونجاندنی لەگەڵ كۆمەڵگای كوردی وڕاهێنانی خەڵك لەسەر بینینی كاری مۆدێل، پشتگیریكردن لەو گەنجانەی خولیای ئەم كارەیان هەیە و زیاتر گرنگیدان بە كەسانی خاوەن توانا و ئەزموون بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی كاری مۆدێل، بۆ ئەوەی كوردستان لە ریزبەندی وڵاتانی ترەوە بێت لە رووی كاری مۆدێلەوە، چونكە كەسانێك دەركەوتوون وەك مۆدێل كە هیچ بنەمایەكی مودێلیان تێدا نییە تەنها بۆ خۆ دەرخستن ئەم كارە دەكەن".

زۆرترین بینراو