ئاراس محەمەد بەرهەمێكی نوێ بڵاو دەكاتەوە

ئاراس محەمەد بەرهەمێكی نوێ بڵاو دەكاتەوە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : گورانیبێژی گەنج ئاراس محەمەد بەرهەمێكی نوێی ئامادە كردووە و بڕیارە بكاتە دیاری جەژن بۆ هەوادارانی خۆی.
هونەرمەندی گەنج ئارام محەمەد لە لێدوانێكدا بە زاری كرمانجی راگەیاند:" لەو ماوەی لە كەرەنتین دا بووین لە هونەر دابڕابووین و كارمان لەسەر بەرهەمی نوێ كرد بۆ هەوادارانی خۆمان.
ئەوەشی گووت :" بەرهەمی " بەقسەم كە " نوێترین بەرهەمی منە و بڕیارە وەك جەژنانە پێشكەشی هەوادارانی خۆم بكەم، كە كارێكە جیاواز ترە لە كارەكانی پێشووم هیوادارم دوای ئەو هەموو نەخۆشیەی بەهۆی كۆرۆنامان بینی هەوادارەكانم بەم بەرهەمە نوێیە خەمەكانیان كەم ببێتەوە و بەدڵیان بێت".

زۆرترین بینراو