ئاریاس جاڤان "من دڵنیام"ی بڵاوکردەوە

ئاریاس جاڤان "من دڵنیام"ی بڵاوکردەوە

ئا/هۆژین شەوکەت
گۆرانیبێژی لاوی کورد ئاریاس جاڤان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "من دڵنیام" بڵاوکردەوە، تێکستی گۆرانییەکە لە لایەن ئاریاس خۆیەوە نوسراوە، کاری دەرهێنانی ڤیدیۆ کلیپەکە لە لایەن محەمەد باز بۆی ئەنجامدراوە، بە سپۆنسەری کوردماکس موزیک لە کەناڵی یوتیوبی هەمان کەناڵ بڵاوکرایەوە، ئاریاس لە ئینستاگرامی تایبەتی خۆی پێشتر بەشێک لە گۆرانییەکەی بڵاوکردبۆیەوە و ماوەیەکی زۆر بوو هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بەشێکی کەم لە گۆرانییەکە هەوادارانی ئاریاس چاوەڕێی کاتی بڵاوکردنەوەی تەواوی بەرهەمەکە بوون.
ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مهابادە، ماوەیەکی زۆرە دەستی کردووە بە کاری هونەری و خاوەن چەندین بەرهەمی جیاوازی هونەرییە، لە بەشێک زۆری شارەکانی کوردستان کۆنسێرتی ئەنجامداوە خاوەن هەوادارێکی زۆرە.

زۆرترین بینراو