ئاریان رۆبن: گۆاردیۆلا باشترین راهێنەرم بووە

ئاریان رۆبن: گۆاردیۆلا باشترین راهێنەرم بووە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ئاریان رۆبنی هۆڵەندی و یاریزانی پێشوی یانەكانی بایرەن میونخ و ریاڵ مەدریدو چێڵسی ئینگلیزی، ناوی ئەو راهێنەرە دیاری دەكات كە لە ژیانی وەرزشیدا زۆرترین سودی لێوەرگرتووە و بە باشترین راهێنەر ناوی دەهێنێت.
رۆبن لە لێدوانێكیدا ئاشكرایكردوە، كە پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەو كاتانەی راهێنەری یانەی بایرەن میونخ بووە، باشترین سودی لێبینیوەو بەهۆی ئەو راهێنەرەوە توانیوێتی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.
ئەو ئەستێرە هۆڵەندییە دەڵێت" گواردیۆلا باشترین راهێنەرە لە جیهانداو بەهۆی ئەوەوە لە تەمەنی 30 ساڵیمدا باشترین ئاستی خۆمم پێشكەش كردووە و بووەتە هۆكاری ئەوەی كێشەكانم چارەسەر بكات و توانای جەستەسم بەرەو پێش ببات.
ئاریان رۆبن هاوینی رابردوو بە شێوەیەكی فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاری تۆپی پێ راگەیاندو لە ماوەی یاریكرنیشیدا لەگەڵ یانە ئەڵمانییەكە چەندین نازناوی جۆراوجۆریان بەدەستهێناو لە گرنگترینیان نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بوو.

زۆرترین بینراو