ئاریسا جیاواز دەردەكەوێت

ئاریسا جیاواز دەردەكەوێت

ئا/ هۆژین شەوكەت: ئاریسا ئاوژەن، خانمە ئەكتەری شۆخی بەرنامەی كۆمیدی بەزمی بەزم، چەند وێنەیەكی سەرنجڕاكێشی خۆی و هاوژینەكەی بڵاوكردەوە.
ئاریسا ئاوژەن خانمە ئەكتەری ناسراوی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە، كە بۆتە مایەی سەرنجی فانەكانی، هاوكات ئاریسا لە نوسینێكیدا بۆ هاوسەرەكەی نووسیوە و دەڵێت" گرنگ نییە ماڵەكەت لە كوێ بێت، بۆ دۆزینەوەت ئەوە بەسە، چاوم بنووقێنم، جا با هەر قوفڵێك، بەدەرگاكەتەوە بێت، عەشق ڵاوڵاوێكە دیوار ناناسێ".ئاریسا ئاوژەن خەڵكی ڕۆژھەڵاتی كوردستانە، یەكێكە لە خانمە ئەكتەرەكانی بەرنامەی شانۆیی كۆمیدیی (بەزمی بەزم)، هەر لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەشەوە، ناوبانگی هونەری پەیدا كرد.

زۆرترین بینراو