ئاریەن ڕۆبن وازی لە یاری هێنا

ئاریەن ڕۆبن وازی لە یاری هێنا

 

زاری كرمانجی: ئاریەن ڕۆبن لەدایكبووی 23ی جانێوەری ساڵی 1984 یاریزانێكی هۆڵەندییە یاری بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی هۆڵەندی و بایەرن میونخ كردووە، لە هێڵی هێرشبەر و ناوەڕاست یاری دەكرد، بەر لەوەی یاری بۆ یانەی بایەرن میونخ بكات یاری بۆ هەر یەكە لە یانەكانی گرینجینی و ئایندهۆڤنی هۆڵەندی و چێڵسی ی ئینگلیزی وە ڕیال مەدریدی ئیسپانی كردووە.
ڕۆبن لەگەڵ سەرجەم یانەكان ئاستی زێڕینی پێشكەش كردووە، باشترین ئەنجامیش بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا بوو كە گەیشتنە یاری كۆتایی و توانییان پلەی دووەم لە جامی جیهانیی فیفای 2010 بە دەست بهێنن.
لە بەرواری 10 ی 10 ی 2017 بڕیاری یەكجاری وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتیدا، ئەمەش لە كاتێكدابوو كە هەڵبژاردەكەی نەیتوانی بگاتە مۆندیالی 2018 ی روسیا.
ئەم یاریزانە لە تەمەنی یاریكردنی توانیویەتی دەورێكی بالای هەبێت لە سەرخستنی ئەو تیمانەی یاری بۆ كردوون، ئەو جگە لەوەی بە یاریزانێكی بەهێز و خێرا و خاوەن تەكتیكی یاری كردن ناسرابوو، لە هەمانكاتیشدا هەموو كات چاوی یانەكانی لەسەر بووە بۆ كرینی و فرۆشتنی و بردنی بۆ ریزی یانەكانیان.
ئەو بە هۆی تەمەنییەوە هەفتەی رابردوو واز هێنانی یەكجارەكی خۆی لە یاری تۆپێی راگەیاند، بەڵام وەك ئەستێرەیەكی دروشاوەی تۆپی پێ ناوی دەمێنێتەوە.

زۆرترین بینراو