ئاری هەرسین:  خەڵكێك هەیە دوو ئیدارەیی وەكو هەڕەشە بەكاردەهێنێت

ئاری هەرسین: خەڵكێك هەیە دوو ئیدارەیی وەكو هەڕەشە بەكاردەهێنێت

ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، خەڵكێك هەیە دوو ئیدارەیی وەكو هەڕەشە بەكاردەهێنێت، بەڵام مانەوەی هەرێمی كوردستان وەكو یەك پارچە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و دراوسێكاندایە.
ئاری هەرسین، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان بە هەفتەنامەی زاری كرمانجی راگەیاند بوو:" دوو جۆر خەڵك هەیە، ئەوانەی باسی دوو ئیدارەیی دەكەن، لەبەر ئەوەیە كە دوو ئیدارەیی خزمەت بە خەڵكی كوردستان دەكات، خەڵكێكیش هەیە وەكو هەڕەشە بەكاردەهێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئێستا تۆزێك دوو ئیدارەیی هەیە، ئەوەی كە دەڵێ نیە ڕاست ناكات، بەڵام دوو ئیدارەیی شتێك نیە كە تەنیا بە دەست خۆمانەوە بێت، بابەتێكی هەرێمایەتیە، بۆیە ئەوە شتێكی وا ئاسان نیە كە هەندێك كەس لە خۆیەوە هەڕەشە دەكەن و دەبێت بە دوو ئیدارەیی.
ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ئاشكراشی كردووە :" مانەوەی هەرێمی كوردستان وەكو یەك پارچە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستانە، لە بەرژەوەندی دراوسێكانە، چونكە ئەو كاتە هەرێمی كوردستان هەرێمێكی ئارام و موستەقر دەبێت، هیچ كێشەیەكی گەورە نابێت، ئەگەر وا نەبێت هەم خۆمان زەرەر دەكەین، هەمیش دراوسێكانمان.

زۆرترین بینراو