ئاسودەی چییە بۆ مرۆڤی ئەم رۆژگارە ئاسودە نییە؟

پشتیوان كەریم
لەوانەیە لەرۆژگاری ئەمڕۆماندا شتگەلێك زاڵە بەسەر كایەكانی ژیانماندا, هەروەها نەبوونی شتگەلێك هۆكارێكی سەرەكییە بۆنەبوونی ئاسودەی, بەڵام هەبوونی ئاسودەی تەواو فەراهەم ناكات چونكە ئاسودەی زیاتر پەیوەندی بە خودی ناخی مرۆڤ وتەواوی عەقڵ وبیركردنەوە هەییە, ئەوكاتەی كە مرۆڤ شت گەلێكی هەبوو لەژیان ونرخیانی زانی وەئەو شتانەی نەی بوو بێزارو بێتاقەتی نەكردی ئەوا بەشێكی زۆر گەورەی ئاسودەی بە دەست ئەهێنا, بەو پێیەی مرۆڤ كە ئامانجێكی هەبوو هەم خۆشی لە هەوڵدانەكەی ئەبینێ هەم خۆشی زیاتر لەئامانجەكەی ئەبینێ, گرفتەكە لێرە دا ئەوەیە مرۆڤی ئەم چەرخە نرخی شت گەلانێك نازانێ كەهەیەتی وە باوەڕیش ناكات بەو ژیان و بەو وەسائیلانەی لەبەر دەستیدایە, بەڵام ئەوشت گەلانەی كەنیەتی تەواو هۆگری بووە ئەو هۆگر بوونەش ناڕەحەت ونا ئاسودەی دەكات وە نەبێت كەئەم نائاسوودەییە تەنها هەژارانی گرتبێتەوە.
بەڵام بەپێچەوانەوە هەژاران زۆرلە زەنگینەكان باشترو ئاسودەترن ئاخر زەنگینەكان كەباڵا خانەیەك دروست ئەكەن ئەبینن زەنگینێكی تر چەندین باڵەخانەی هەیە چەندین شت گەلێكی تری لەو زیاتر هەیە هەربۆیە پتر چاوچنۆك ئەبن هەوڵدەدەن بێ ئەوەی سنورێك بۆ حەزەكانییان فەراهەم بكەن مرۆڤ گەر وابەستەی چاوچنۆكی بێت ئەوا خاوەنی هەموو گۆی زەویش بێت ئاسودە نابێت و تەماح لە ئەستێرەكانی ئاسمانیش ئەكا چاوچنۆكی خەریكە ئەبێتە یەكێك لە سیفاتەكانی مرۆڤی ئەم زەمەنە, سنور دانان بۆ خەون و حەز و ئاواتەكان لە ڕووی ماددییەوە مرۆڤی ئێستا پێی وایە ئێستا ژن, خانوویەك, ئۆتۆمبێلێكت هەبێت ئیتر پاشا هەر خۆیەتی بەڵام ئاسودە نیە لەبەر ئەوەی قەناعەتی نیە سنورێكی دانەناوە بۆ حەزو چاوچنۆكیە كانی, مرۆڤی پێشان كەژنی ئەهێنا گەر ژوورێكی قوڕیان هەبوایە لەگەڵ شتگەلێكی كەم بەڵام ئەو پەری ئاسودەی ئاسودە بوون خۆشیان لەژیان ئەبینی جگە لەوەی ئەو ژیانە سادەیەی بەهیلاكیەكی زۆر و شەونخونیەكی زۆر و دروێنە كردن و كشتوكاڵ و مەڕداری ماندووبوونێكی زۆریان ئەبینی بەڵام ئەو پەڕی سادەی بوو مرۆڤی ئێستا هێندەی ئەوكات وەسایلی ژیانی لەبەردەستە بەڵام ئاسودەش نیە كارەكانیشی لەچاوئەوكات ئاسانە بەئاسانی پارەی دەست ئەكەوێت بەڵام ئەو كات قەناعەت هەبوو ئەوكاتیش ئەو ژیانەی هەیان بوو دڵیان پێ خۆش بوو چونكە ماندوو ئەبوون چێژیان لە بەرهەمی ماندوو بوونەكە ئەبینی.
بەڵام مرۆڤی ئێستا هەر بیری لای ئەوشتانەیە كەنیەتی بێ ئەوەی بیر لەو شتانە بكاتەوە و نرخیان بزانێ كەهەیەتی یەكێك لە هۆكارە كانی تریش تەكنە لۆژیایە جاران بەحەماسەوە سەدان كیلۆمەتریان لەشارێك بۆشاریك ئەبڕی بۆسەردانی كردنی خزم و دۆستان بەڵام ئێستا بەمەسجێك و چەند ووشەیەك و یات تەلەفۆن و هەندێ قسەی كورت كۆتای پێ ئەهێنن ئێستا بە چاتێك بە ڤیدۆیەكی راستەوخۆ هەموو جەستەی خزمەكەت ئەبینی بە وێنەوبەدەنگ دوور كەوتونەتەوە لەخزمان و هاوڕێ و دۆستان, سەرجەم ئەو هەست و خۆشەویستی و هاوڕێیەتیەی دەری ئەبڕن لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان هۆكاری ئەو بۆشاییە كەبەواقیعی لەژیانمان دا بوونی هەیە لەوێ پڕی دەكەینەوە .

زۆرترین بینراو