ئافرەتانی سۆران بەشداری لە هەڵمەتی بەروو چاندن دەكەن

ئافرەتانی سۆران بەشداری لە هەڵمەتی بەروو چاندن دەكەن

زاری كرمانجی-سۆران: ئەنجوومەنی ئافرەتانی قەزای سۆران، لەگەڵ پیشمەرگەكانی بنكەی مەشقی پیادەی هەولێر، هەڵمەتێكی بەڕوو چاندنیان ئەنجامدا.
نازەنین عەزیز، بەرپرسی ئەنجوومەنی سۆرانی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند " ئەمڕۆ سێشەممە 14-1-2020 ئەنجوومەنەكەمان بە ئامادەبوونی ناوەندی سیدەكان و ناوەندی سۆرانی یەكێتی ئافرەتان كوردستان، بەشداریان كرد لە هەڵمەتێكی چاندنی بەڕوو".
ئاماژەشی بەوەدا " هەڵمەتەكە لەلایەن پێشمەرگەكانی بنكەی مەشقی پیادەی هەولێرەوە ئامادەكاری بۆ كرابوو، بەشانازیەوە ئافرەتانی ئێمەش بەشداریان تیداكرد.

زۆرترین بینراو