ئافرەتانی کوردستان تاجە گوڵینەیان لەسەر گۆڕی دایکی شەهیدان دانا

ئافرەتانی کوردستان تاجە گوڵینەیان لەسەر گۆڕی دایکی شەهیدان دانا

زاری كرمانجی-سۆران: شاندێكی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، بەیاوەری ستافی ئەنجوومەنی ئافرەتانی سۆران، بە دانانی تاجە گوڵینە رێز لە دایکی شەهیدان دەگرن.
نازەنین عەزیز، بەرپرسی ئەنجوومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، رایگەیاند " رۆژی ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢٠ به‌ بەشداری دکتۆرە ڤیان سلێمان و شاندێكی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، بەیاوەری ستافی ئەنجوومەنی سۆران و ناوەندەكانی سنووری چالاکیمان، سەردانی گۆڕی دایكە (عائیشە تەها) دایکی شەهیدانمان کرد".
گووتیشی " لەلایەن كچ و خانەوادەی خوالێخۆشبوو پێشوازیمان لێكرا و چەپكە گوڵی وەفاداریمان لەسەر گۆڕی دایكی شەهیدان دانا.

زۆرترین بینراو