ئافرەتانی گوندێك داوای پیاو دەكەن

ئافرەتانی گوندێك داوای پیاو دەكەن

زاری كرمانجی: لەگوندێكی بەرازیل تەنها ئافرەتانی گەنج تێدا نیشتەجێن و كاری كشتوكاڵی ئەنجام دەدەن و داوای دەكەن هەر پیاوێك بێتە گوندەكەیان خۆش گوزەرانی بكەن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕە جیهانییەكان، لە‌ گوندی (Noiva do Cordeiro) بەرازیل كە‌ تە‌نیا ئافرە‌تی تە‌مە‌ن 25-35 تێیدا دە‌ژین و ژمارەیان (600) ئافرەتەو ماوە‌یە‌كی زۆرە‌ پیاوان گوندەكەیان جێهێشتووەو روویان لەشارەكانی بەرازیل كردووە، بە‌و هۆیە‌وە‌ ئافرە‌تان بە‌ تە‌نیا ماونە‌تە‌وە‌ و داوا لە‌ پیاوان دە‌كە‌ن ڕوو بكە‌نە‌ ئە‌و گوندە‌، بۆ ئە‌وە‌ی كاری رۆژانە‌و كشتوكاڵیان لەگەڵ ئەنجام بدەن".
ئافرەتانی ئەم گوندە بەڵێنیش بەپیاوان دەدەن، لەبەرامبەر روو كردنیان بۆ گوندەكەیان، خۆشگوزە‌رانیان بۆ بڕە‌خسێنن و شە‌وانیش هە‌موو هیلاكیە‌كانیان لە‌ جە‌ستە‌یان دوور بخانە‌وە‌.

زۆرترین بینراو