ئافرەتێكی دانیشتووی سۆران بە سووتان گیانی لەدەستدا

ئافرەتێكی دانیشتووی سۆران بە سووتان گیانی لەدەستدا


زاری كرمانجی-سۆران: ئافرەتێكی دانیشتووی گەڕەكی 26 گوڵان لە شاری سۆران، دوای سووتانی جەستەی ئەمڕۆ لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان گیانی سپارد.
نەقیب شێروان خالید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند "دوای ئەوەی لەم دوو رۆژەی رابردوودا ئافرەتێكی دانیشتووی گەڕەكی 26ی گوڵان سەربە قەزای سۆران، بەناوی (پ- م- ی) لەدایكبووی 1989 خاوەن سێ‌ منداڵ، بەهۆی سووتانی جەستەی گەیاندرایە نەخۆشخانە رۆژی سێشەممە 4-6-2019 لەیەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان گیانی لەدەستداو لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوامە لەم رووداوە".
ئاماژەشی بەوەدا "هەرچەندە ئەم ئافرەتە بەرلەوەی گیان لەدەست بدات گوفتاری ئەوەی بۆ پۆلیس داوە گوایە دڵی توند بووە، بۆیە پەنای بۆ خۆسووتاندن بردووە، بەڵام بۆ دڵنیابوونی زیاتر لە رووداوەكە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوامەو دۆسیەی بۆ كراوەتەوە.

زۆرترین بینراو