ئافرەتێک کاری خۆبەخشی لەنێو كەمپێك دەکات

ئافرەتێک کاری خۆبەخشی لەنێو كەمپێك دەکات

محەمەد ئامۆکەیی
بەبۆنەی نزیکبوونە لە جەژنی قوربان، ئافرەتێکی چالاکوان لە سنووری سلێمانی لە نێو کەمپێکی ئاوارەکانی کوردانی رۆژئاوا هەستا بە رازاندنەوەی ژمارەیەکی بەرچاوی ئافرەت.
شلێر لیمۆ، ئەو ئافرەتەی لەگەڵ هاوڕێکەی چوونەتە نێو کەمپەکە، بۆ زاری کرمانجی گووتی" بیرمان لەوەکردەوە کە ئەو ئاوارانە لە رووی ماددیەوە دۆخیان خراپەو نزیکیش دەبینەوە لەجەژن بۆ ئافرەت لەو کاتە زیاتر پێویستی بەوەیە خۆی بڕازێنێتەوە، بۆیە بڕیارماندا کارێکی خۆبەخشی بکەین وەک پیشەی هەمیشەیم بەهاوکاری CDO وە ئاڵای هاوڕێم، سەردانی کەمپی ئاشتیم کرد، بۆ ئەوەی بتوانم چەند کارێکی ڕازاندنەوە ئەنجام بدەم بۆ ئەو ژنانەی کە لەکەمپی ئاشتین.
جێگای ئاماژە بۆکردنە" کەمپی ئاشتی زیاتر لە (١١٠٠٠) کەسی تێدایە بەهۆی ئەو شەڕە نەگریسەی تووشی وڵاتەکەیان بووە کوردستانیان بە پەناگەیەکی ئارام داناوە و تا ئێستا لێرە ژیان بەڕێ دەکەن.

زۆرترین بینراو