ئاكرێ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه‌ 200 خێزانی‌ ئاواره‌كانی مووسڵ نەگەڕاونەتەوە

ئاكرێ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه‌ 200 خێزانی‌ ئاواره‌كانی مووسڵ نەگەڕاونەتەوە

 

ره‌مه‌زان هه‌رنی

دوو ساڵ بەسەر ئازادكردنەوەی مووسڵ تێپەڕیوە، بەڵام ھێشتا ئاواره‌كانی ئاكرێ بەرنامەیان نییە بگەڕێنەوە، ئەوان ئاماژە بەوە دەكەن، ماوەی شەش ساڵە لە كەمپی ماملیان لە قەزای ئاكرێ نیشتەجێن ئاشكرای ده‌كه‌ن كه‌ نیازیان نیه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ مووسڵ.

محه‌مه‌د سه‌عدی ئاواره‌یه‌كی مووسڵه‌ له‌ ئاكرێ به‌ ماڵپه‌ری زاری كرمانجی  ڕایگه‌یاند : هیچ گرێنتییه‌ك بۆ سه‌لامه‌تی ئێمه‌ له‌ مووسڵ نیە، بۆیه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، چاره‌یه‌ك بۆ دۆخی ئێمه‌ بدۆزرێته‌وه‌، چونكه‌ له‌م دۆخه‌ی ئێستادا ناتوانین بیر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مووسڵ بكەینه‌وه‌ ، لەلایەك حكوومەتی عێراق ھاوكاریمان ناكات و لەلایەكی دیكەشەوە، لە داھاتووی مووسڵ دڵنیا نین، بۆیە ماینەوە لە كەمپەكان .

لاوه‌ند خسرۆ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپی ماملیان له‌ ئاكرێ به‌ ماڵپه‌ری زاری كرمانجی گوت:" ئاستی هاوكاریكردنی ئاواره‌كان وه‌ك جاران نه‌ماوه‌ هه‌رچه‌ند هاوكارییه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر یارمه‌تییه‌ك به‌ ده‌ستی ئێمه‌ گه‌یشتبێت، گه‌یاندوومانەتە‌ ئاواره‌كان.

زۆرترین بینراو