ئامارەكانی فێدرەر و جۆكۆڤێچ

ئامارەكانی فێدرەر و جۆكۆڤێچ

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: هەردوو ئەفسانەی یاری تێنسی سەر زەوی ڕۆجێر فێدرێر و نۆڤاك جۆكۆڤێچ لە چەند بۆنەدا بەیەك گەیشتوون و بوونەتە پاڵەوانی جیهان, لێرەدا سەیری ئەم ئامارەكانە بكەن كە تا ئێستا 46 جار رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوەو هەر یەكەیان 23 یاری بردۆتەوە, 34 یارییان لەسەر یاریگەی تارتان ئەنجام داوەو وەك یەك 17 یارییان بردۆتەوە, لە یاریگەی گڵ 8 یاری و دیسان لەوێش یەكسانن بە 4 یاری, لە یاریگەی چیمەن لە كۆی 3 یاری جۆكۆڤێچ 2 یاری براوە بووە.
16 جار لە پاڵەوانیەتیەكانی گراندسلام رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوەو 10 جار جۆكۆفێچ بۆتە براوەو فێدرێریش تەنها 6 جار لێی بردۆتەوە, لە پاڵەوانیەتی ماستەرز 18 یارییان لەگەڵ یەكتر كردووەو ئەنجامەكەی وەك یەك بووەو هەردوو یاریزان لە 9 یاری بوونە.
18 جار لە یاری كۆتایی بووە كە جۆكۆڤێچ 12 ی بردوونەتەوەو سویسڕیەكە 6 یاری, لە قۆناغی نیوەی كۆتایی ٢٢ یاری ڕووبەڕووی یەكتربوونەتەوە، هەردوو یاریزان ١١ یاری براوە بوونە, لە قۆناغی چارەگی كۆتایی یەك یاری ڕووبەڕووی یەكتربوونەتەوەو فێدرێر براوە بووە, بە هەمان شێوە لە قۆناغی ١٦ یەك یاری ڕوبەڕوی یەكتر بوونەتەوە و فێدرێر براوە بووە, لە قۆناغی ٦٤ یەك یاری ڕووبەڕووی یەكتربوونەتەوە و فێدرێر براوە بووە.
ئەمەو ڕۆجێر فێدرێر جارێك براوەی یاری بووە كاتێك لە كۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانێتی مۆنتی كاڕلۆی ساڵی ٢٠٠٨ جۆكۆڤیچ بە هۆی پێكانەوە كشاوەتەوە, لە بەرامبەردا نۆڤاك جۆكۆڤیچ جارێك لە یاری كۆتایی براوە بووە كاتێك ڕۆجێر فێدرێر بەهۆی پێكان بەشداری یاری كۆتایی پاڵەوانێتی لەندەن (كاس ماستەرز)ی نەكرد لە ساڵی ٢٠١٤.

بیروڕا

زۆرترین بینراو