ئامۆژگاری بۆ ئەو خانمانەی هاوسەرانیان كێشەی سكسیان هەیە

ئامۆژگاری بۆ ئەو خانمانەی هاوسەرانیان كێشەی سكسیان هەیە

ئا/شەهلا رەشید
هەر كاتێك هاوسەرەكەتان تووشی لاوازی سێكسی بوو، نابێت ئەم كارانە ئەنجام بدەن
-بێزاری دەرنەبڕن، بە تایبەت لەسەر ئەم بابەتە گاڵتە لەگەڵا هاوسەرەكانتان نەكەن.
- ئەم بابەتە زۆر بە ئاسایی وەربگرن و خۆتان ئازار نەدەن و بە بێزاری هەڵسوكەوت نەكەن لەوانەیە ئەم حاڵەتە دواتریش دووبارە ببێتەوە.
- ئەگەر ئەم حاڵەتە بۆ ماوەیەكی زۆریش بەردەوامی هەبوو خۆتان نا ئۆمێد و دڵتەنگ نەكەن.
- ئیرەی نەبەن و وا هەست نەكەن هاوسەرەكەتان فێڵتان لێدەكات یا خۆشەویستی نیە بۆتان.
- بەهۆی روودانی ئەم حاڵەتە پێشبینی داهاتوویەكی سارد مەكەن.
- ئەم بابەتە بە هیچ شێوەیەك لای كەس باس نەكەن.
- پێشنیار بكەن بۆ هاوسەرەكەتان بۆ ئەوەی سەردانی پزیشك بكات.
- بە هێمنی و لەسەرخۆ هەڵسوكەوت بكەن.
- هەوڵا بدەن سەرنجی هاوسەرەكەتان رابكێشن بۆ شێوازی نوێی سێكس كردن.
- بە جۆرێك خۆتان نیشان بدەن كە هیچ گۆڕانكارییەك لە ژیانی هاوسەرگیرییەكەتاندا روو نەداوە، ژینگەیەكی ئارام بۆ ژیان ئامادە بكەن.

 

زۆرترین بینراو