ئاهەنگێك بۆ منداڵانی سۆران سازكرا

ئاهەنگێك بۆ منداڵانی سۆران سازكرا


زاری كرمانجی-سۆران: بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان، لەلایەن پاركی گوڵان و باخچەی منداڵانی هیوای ناحكومی و ناوەندی باڵای سۆران، ئاهەنگێك بۆ منداڵانی سۆران رێكخرا.
درەنگانی شەوی رابردوو 1-6-2019 لەرۆژی جیهانی منداڵان، باخچەی هیوای ناحكومی سۆران و ناوەندی باڵای سۆرانی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، بەهاوكاری پاركی گوڵان لەشاری سۆران، ئاهەنگێك بۆ منداڵانی سۆران سازكرا".
لەم ئاهەنگەدا چەند گۆرانی و شیعر پیشكەش كران و دواتریش بە چەند نمایشێك و پێشكەش كردنی دیاری منداڵان دڵخۆش كران.

زۆرترین بینراو