ئاوی سارد دوای نانخواردن مەخۆنەوە

ئاوی سارد دوای نانخواردن مەخۆنەوە

خواردنەوەی‌ یەك پەرداخ ئاوی‌ سارد لە دوای‌ نانخواردن، لەوانەیە لای‌ هەندێك كەس زۆر خۆش بێت, بەڵام كاتێك كە ئاوی‌ سارد دەخۆێتەوە دوای‌ نانخواردن، ئەو ئاوە ساردە وادەكات، ئەو چەورییانەی‌ كە لەگەڵ خواردنەكەدا خواردووتن،‌ بمەیەنن.
ئەم كارەش پرۆسەی‌ هەرسكردن لە گەدەدا دوا دەخات‌ و كاتێكیش لەگەڵ ترشەڵۆكی‌ گەدەدا یەك دەگرن، دادەڕزێت‌و بە خێرایی لەلایەن ڕیخۆڵەكانەوە دەمژرێت.هەروەها ئەم ماددەیە ڕووی‌ ڕیخۆڵەكان دادەپۆشێت‌و ئەمەش هۆكارێكی‌ بەهێز دەبێت بۆ نەخۆشیی‌ شێرپەنجە. هەر بۆیە باشتر وایە كە دوای‌ نانخواردن لە جیاتی‌ ئاوی‌ سارد, شلە، یان خواردنەوەیەكی‌ گەرم بخۆینەوە.

زۆرترین بینراو