ئاگادارییەك بۆ ئەو گەشتیارانەی سەردانی وڵاتی ئێران دەكەن

ئاگادارییەك بۆ ئەو گەشتیارانەی سەردانی وڵاتی ئێران دەكەن

زاری كرمانجی- حاجی ئۆمەران: راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت، ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێ سەردانی وڵاتی ئێران بكەن، پێویستە بڕوانامەی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لەگەڵ خۆیان پێبێت، بۆ ئەوەی رێگەیان پێبدرێت گەشتی خۆیان ئەنجام بدەن.

راشیگەیاند: ئاگاداری ھەموو ھاوڵاتیانی خۆشەویست و گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکەینەوە ئەوانەی کە سەردانی ولاتی ئێران دەکەن، لە کاتی چوون بۆ وەرگرتنی ڤیزەی ئێرانی یان لە کاتی رۆیشتن بۆ ئێران پێویستە بروانامەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (PCR ) لە گەلیان دابێت.
ئاماژەش بەوەكراوە: بە پێی رێنماییەکانی تەندروستی دەبێت پشکنین و بروانامەی پشکنین لە یەکێک لە تاقیگەکانی حکومی ئەنجام درابێت و دەرچوو بێت، و نابێت لە تاقیگەی کەرتی تایبەت پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدرێت و نابێت بروانامەی پشکنینی تاقیگەی کەرتی تایبەت بێت.

زۆرترین بینراو