ئاگادارییەك بۆ قوتابیانی وەرگیراو لە زانكۆی سۆران

ئاگادارییەك بۆ قوتابیانی وەرگیراو لە زانكۆی سۆران

زاری كرمانجی - لە سەرەتای دەستپێكردنی مامەڵەكانی خۆتۆماركرنی قوتابیانی تازە وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021، لە پێناو كەمكردنەوەی ڕۆتینیاتی ئیداری و خۆپاراستن و سەلامەتیی قوتابیان و كەسوكاری قوتابیان، زانكۆكەمان بڕیاری دا كە مامەڵەكانی پشكنینی چاو و پشكنینی خوێن و پشتگیریی نیشتەجێبوون بۆ ئەم ئەمساڵ لە لیستی پێدوایستییەكانی خۆتۆماركردن لابدرێن.
بۆیە پاڵپشت بە ڕاسپاردەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و لە پێناو سەلامەتیی پێشكەشكاران و كەسوكاریان و ستافی زانكۆ، سەرەڕای لادانی مامەڵەكانی پشكنینی چاو و خوێن و پشتگیریی نیشتەجێبوون، زانكۆكەمان بڕیاری دا بە ڕاگرتنی مامەڵەی كەفالەت و بەڵێننامەی قوتابیان و، دواخستنی بۆ كاتێكی گونجاوتر.
واتە قوتابیانی وەرگیراو لە زانكۆی سۆران دەتوانن سەردانی لیژنەی پێشوازیی قوتابیان بكەن لەو فاكەڵتییەی لێی وەرگیراون، بەبێ كەفالەت و بەڵێننامە و كەفیل و تەنها ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان ببەن:
1- بڕوانامەی ڕەسەنی پۆلی دوازدەی ئامادەیی پەسەندكراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە.
2- چوار وێنەی معامەلات و‌ وێنەیەك بخرێتە سەر سیدی.
3- دوو كۆپیی ڕەنگاوڕەنگی هەریەكە لەمانە:‌ ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی قوتابی(یان كارتی نیشتیمانی)، كارتی زانیاری، كۆبۆنی خۆراك.

زۆرترین بینراو