ئاگادارییەك لەنەخۆشخانەی ئاشتیی سۆرانه‌وه‌

ئاگادارییەك لەنەخۆشخانەی ئاشتیی سۆرانه‌وه‌

زاری كرمانجی - سۆران : له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتیی له‌ سۆران رایگه‌یاند، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا 18 پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌ و داوای له‌ هاووڵاتیان كرد، ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ نه‌كه‌ن.
ئەگەر زۆر پێویست نەبوو سەردانی نەخۆشخانە نەکەن.
تکایە سەردانی نەخۆش مەکەن لە نەخۆشخانە.
تەنها یەك هاوەڵ لەگەڵ نەخۆش سەردانی پزیشك بکات بۆ پاراستنی گیانی خۆت و نەخۆش و هاووڵاتیان.
پێویستە نەخۆش وهاوەڵی نەخۆش پابه‌ندی (ماسک + دەستکێش- دەستەوانە) بن، بەپێچەوانەوە رێگایان پێنادرێت بێنە ناو نەخۆشخانە.
پێویستە هاووڵاتی (احالە) لەبنکەی تەندروستی بهێنێت بۆ بینینی پزیشکی پسپۆڕ لەبەشە راوێژکارییەکان. بەمەش بەریەكکەوتن و قەرەباڵغی و ئەگەری گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە کەم دەکرێتەوە.

زۆرترین بینراو