ئاگادارییەك لە لیژنەی داكۆكی لە رۆژنامەنوسان بۆ تەواوی رۆژنامەنوسان لە هەرێمی كوردستان

ئاگادارییەك لە لیژنەی داكۆكی لە رۆژنامەنوسان بۆ تەواوی رۆژنامەنوسان لە هەرێمی كوردستان

سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆی نێوان شارەكان و ئاماژە نەكردن بە هاتوچۆی رۆژنامەنوسان لە نێوان شارەكان، لیژنەی داكۆكی لە رۆژنامەنوسان ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە كە ئەمەش دەقەكەیەتی:
دوای دەرچوونی ئەو بڕیارەی قەدەغەكردنی هاتوچۆی نێوان شارەكان و ئاماژە نەكردن بە هاتوچۆی رۆژنامەنوسان لە نێوان شارەكاندا ، ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆوە كرد بۆ ئاسانكاری هاتوچۆی رۆژنامەنوسان لە نێوان شار و پارێزگاكاندا .
هەوڵی بەردەوامیش هەیە بۆ تایبەتمەندیدان بە رۆژنامەنوس لەو بڕیارە ، تاكو ئەو تایبەتمەندییە دەكرێت ڕێكاری هاتوچۆی رۆژنامەنوسان بۆ شارو پارێزگاكان بەم شێوە دەبێت:
یەكەم: هەر رۆژنامەنووسێك دەیەوێت بۆ ڕوماڵ و كارێكی رۆژنامەنوسی سەردانی پارێزگاو شارێك بكات پەیوەندی بە پارێزگاری ئەو پارێزگایەوە بكات، ئەوان لیژنەیەكی تایبەتیان بۆ ئەو كارە داناوە .
دووەم: ئەگەر ئەو لیژنەیە لە پارێزگا ڕازی نەبوون رۆژنامەنوسەكە سەردانی ئەو پارێزگایە بكات، رۆژنامەنوس دەتوانێت پەیوەندی بە سەندیكای رۆژنامەنوسانەوە بكات تاكو سەندیكا ئاسانكاری بۆ بكات.

زۆرترین بینراو