ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سۆرانەوە

ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سۆرانەوە

دەقی راگەیەندراوکە:

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ / ٧ / ٢٠٢٠ تاکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ١٩/ ٧ / ٢٠٢٠ بە هیچ شێوەیەک سەردانی بارەگایی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران نەکەن چونکە بۆ ماوەی یەک حەفتە رایکردن و ڕواندنی مامەلەی سەرجەم هاوڵاتیان لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان رادەگیرێت بە هۆی گواستنەوەی بارەگای بەرێوەبەرایەتیەکەمان بۆ باڵەخانەی (بینای) نوێی ، وەک دەرکردن و نوێکردنەوەی مۆلەت ، پشکنینی ئۆتومبێل ، هتد... ، بۆیە داوا لەو هاولاتیانە دەکەین کە کاری مامەلەی نوێکردنەوە و دەرهێنانی مۆلەت ، پشکنینی ئۆتومبێل ، تاقیکردنەوەی میکانیک ـ تورای رەمپە ، گەراج ، ناوشار ـ خولی وانەگوتنەوەی مۆلەت یان هەر مامەلەیەکی تریان لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بە سەرجەم بەش و هۆبەکان هەیە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ١٢ / ٧/ ۲۰۲۰ تاکورۆژی یەکشەممەی داهاتوو ١٩ / ٧ / ۲۰۲۰ بەڕێکردنی مامەلەی هاولاتیان رادەگیرێت بە هەموو شێوەیەک بۆیە لەماوەی دیارکراو سەردانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان نەکەن.

زۆرترین بینراو