ئاگاداریەك لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە

ئاگاداریەك لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە

 

ئاگاداری گشت بازرگانان و کۆمپانیاکان و دەرهێنەرانی گومرگی و یاریدەرەکانیان دەکەینەوە ئەو کەل و پەل و کالایانەی کە بە شێوەی ترانزێت و بە بارهەڵگری ئێرانی هاوردە دەکرێن ئەگەر لە لایەن لایەنە پەیوەندییدارەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دوای دڵنیابوونەوە بە بەڵگە سەلمێنرا کە بارەکە کەلپەلی ئێرانیە و باری ترانزێت نین ئەم رێکارانەی خوارەوە لە بەرامبەر سەرپێچیکار وەردەگیرێت.

١. دەرهێنەری گومرگی سزا دەدرێت بە ڕاگرتنی بۆ ماوەی (٣) سێ مانگ.
٢. باری بارهەڵگرە ئێرانیەکە خاڵی دەکرێت و دەخرێتە ناو بارهەڵگری عێراقی.
٣. ڕێککاری گومرگی لە بەرامبەر دەرهێنەرەکە وەردەگیرێت بە پێی رێنمایی گومرگی ژمارە (٦)ساڵی (٢٠١٦) بڕگەی سەرپێچی گومرگی بە بڕی (٢٥٠٫٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار سزا دەدرێت.
.

زۆرترین بینراو