ئاگاداری بۆ كۆمەڵگە لەسەر نەشتەرگەری پەردەی كچێنی

دكتۆرە دیلمان ئازاد حسن 

پسپۆری پزیشكی دادوەری
مامۆستا لە كۆلێژی پزیشكی
وەك ئاگادارییەك و بەرچاو ڕوونییەك بۆ خەڵكی خۆشەویست، هەندێ جۆر پەردەی كچێنی هەیە پێویستیان بە نەشتەرگەرییە (ئەوانەی هاوسەرگیری نوێ-یان دەگەنە تەمەنی هەرزەكاری پەردەی كچێنیان جۆری قەپاتە سوڕی مانگانە نابینن) ئەو نەشتەرگەرییە لای پزیشكی پسپۆری ئافرەتان منداڵبوون دەكرێت..
بەڵام بەهیچ شێوەیەك مەچنە ژێر نەشتەرگەری بێ بوونی ڕاپۆرتی پزیشكی دادوەری، پسپۆری پزیشكی دادوەری بڕیار دەدات ئایا ئەو كەسە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە یاخود نا. ئینجا بەو ڕاپۆرتە ئەو ئافرەتە دەچێتە لای پسپۆری ئافرەتان و منداڵبوون بۆ ئەنجام دانی نەشتەرگەری. بۆیە دەڵێم بێ ڕاپۆرت نەشتەرگەری مەكە بۆ پاراستنی مافی كەسەكە و مافی پزیشكەكە. ئەم نەشتەرگەرییە راستە ئاسانە بەڵام زۆر جار كێشەی زانستی و یاسایی گەورەی لە دوایە. هەندێ جار پێویستی بە نەشتەرگەری نییە لەوانەیە پەیوەندی بە پزیشكی  پسپۆری میزەڕۆ هەبێت یان پزیشكی پسپۆری دەروونی ئەوكات لای ئێمەی پزیشكی دادوەری یەك لا دەبێتەوە. چونكە لە پزیشكی دادوەری دەوام دەكەین كێشەی زۆر گەورەمان بینیوە لەسەر ئەم بابەتە. هەر حاڵەتێكی هاوسەرگیری نوێ پێویستیان بە پزیشكی دادوەری بێت لە هەفتەی لەناو چەند  ڕۆژی یەكەمی هاوسەرگیری بێن زۆر گرنگە واتا دوانەكەون..

زۆرترین بینراو