ئاگر لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی دەشتی هەریر كەوتەوە

ئاگر لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی دەشتی هەریر كەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 15-6-2019 بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی هەریر رووبەرێكی زۆری پوش و پاوان سوتا.
لەلایەن خۆیەوە حامید كاكەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر، بەزاری كرمانجی راگەیاند "هۆكاری كەوتنەوەی ئەم ئاگرە ئەوەیە كە لەلایەن ئەمریكییەكان پوش و پەلاشی دەوروبەری فڕۆكەخانەكە سوتێندراوە، بەم هۆیەشەوە ئاگرەكە زیادی كردووە".
بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر، ئاماژەشی بەوەدا "بۆ ئەوەی ئاگرەكە زیاتر تەشەنە نەكات تیمەكانی بەرگری شارستانی و فریاكەتن گەیشتونەتە شوێنەكەو لەهەوڵی كۆنتڕۆلكردنی دان.

زۆرترین بینراو