
ئاگر لە ماڵی هاووڵاتییەك كەوتەوە
زاری كرمانجی-سیدەكان:
ئەمڕۆ پێنج شەممە 8-4-2021 ئاگادار كراینەوە بە رووداوێكی ئاگر كەتنەوە لە كۆگای ماڵی هاووڵاتییایەكی دانیشتووی گوندی هەوێڵان سەر بە ناحیەی سیدەكان، دەست بەجێ تیمەكانی بنكەی بەرگری شارستانی سیدەكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكانیان كۆنتڕۆڵكرد".
گووتیشی ، بەپێی راپۆرتی تیمەكانانمان هۆكاری ئەم ئاگر كەوتنەوەیە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووەو خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بەداخەوە زیانی زۆری مادی لێكەوتۆتەوە.