ئاگر لە گۆڕستانێک بەردرا

ئاگر لە گۆڕستانێک بەردرا

محەمەد ئامۆکەیی: پەیامنێری دەزگای زاری کرمانجی. لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند" دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە گۆڕستانی گوندی سیساوەی سەر بە شارەدێی باسرمە بەربوو، دوای ئەوەی هاووڵاتیانی گوند گەشتنە شوێنی ئاگرکە بەهۆی تەشەنەکردنی نەتوانرا ئاگرەکە کونتڕۆڵ بکرێت، دەست بەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی باسرمه گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، بەڵام بەشێکی بەرچاو دار و درەختەکانی سەر گۆڕی مردووەکان بەتەواوەتی سوتان و لەنێو چوون.
ئامۆکەیی ئەوەشی گووت خەڵکی گوندەکە گومانیان هەیە لەوەی کە کەسانێک بە پڵان ئەو کارەیان ئەنجامدابێت. بەڵام تا ئێستا هیچ کەس بەتۆمەتی کەوتنەوەی ئەو ئاگرە دەستگیرنەکراوە.

زۆرترین بینراو