ئایا لە پێناو ناموس كچ دەكوژرێت؟

ژیمان مقداد رەشید
 لە كۆمەڵگەی كوردیدا كە باس لە پیاو دەكەین، رووبەرووی چەندەها قسەی توند دەبینەوە، تەنانەت تائێستا جیاوازی لە نێوان كوڕو كچ دەكرێت، زۆرجار  لەلایەن براو ئەندامانی خێزانێك بە بیانووی جیا جیاو ناوموس ئافرەت دەكوژرێت، یان تەنها لەبەرئەوەی كە كەسێكی خۆش ویستووە رووبەڕووی ئەم كارەساتە بووەتەوە، یان كچەكەیان ناچار كردووە كۆتایی بەژیانی خۆی بهێنێت، ئەگەر بپرسین لەبری ئەنجامدانی ئەم كارە، ئەگەر هاوكاری كچەیان بن و ئاهەنگێكی خنجیلانەی بۆ ئەنجام بدرێت، ئەوكات لەبری ماتەم و پۆشینی بەرگی رەشی خێزانەكە هەمووان دەڵخۆش دەبن.
 لە ئاینی ئیسلامدا ئافرەت و پیاو لە مافدا یەكسانن كەوایە تاكەی دواكەوتوو بیین بلێَن نەخێر ئافرەت لاوازەیە، بوچی لاوازەیە؟ یەك شت كە پیاو زیاتری پێ درابێت بەرامبەر بە ئافرەت ئەركە نەك ماف، كەچی كەسانێك تائێستا لە بیركردنەوە هەڵەكانیان بەردەوامن و زۆریان لا ئاساییە خۆیان پەیوەندی خۆشەویستی یان بەشێوەیەكی ناتەندروست لەگەڵ كچێك هەبێت، كەچی بۆ خوشكەكانیان بە تاوان دەزانن، تەنانەت ئەگەر خۆشەویستی خوشكەكانیان لەپێناو هاوسەرگیریەوەش بێت، ئایا ئەو كەسانە دەبێت جارێكیش بیریان لەوە كردبێتەوە، كە ئەو كچەش كە ئەوان پەیوەندی لەگەڵ دروست دەكەن، بەهەمان شێوە خاوەن باو براو خێزانە.
تاكەی وابیر دەكرێتەوە كە ئافرەت لاوازە، لەكاتێكدا ئافرەت بەرگەی هەندێ‌ شت دەگرێت، بە رەگەزی دیكە ناكرێت، بۆ نموونە هەڵگرتنی منداڵ لەناو سكداو لەدایكبون و پەروەردەكردن و كاروباری ناوماڵ هتد.. لەگەڵ ئەوەشدا شان بەشانی پیاو لە ئەرك و ماندووبونی بەڕێوەبردنی خێزاندایە، بۆیە ناكرێت كەسانێك بە لاوازی سەیری ئافرەت بكەن و خۆشیان بە زۆر بزانن، بەڵكو لە هەموو گرینگتر ئەوەیە بڵێین ئافرەت و پیاو تەواوكەری یەكترن و هەریەكەو بە تایبەتمەندی خۆیانەوە جوانە. 
لە كۆمەڵێكم پرسی ئایا برا گرینگە بۆت چ دەگەیێنێت ئەو ئەركەی لەسەر شانیەتی پێی هەڵساوە؟
*ئیتر لە وەڵامەكاندا بۆخۆیان دەردەكەوێت كە ئایا گرینگ بووە لە ژیانیدا یاخود نا.؟  برای باش شوێنی باوك دەگرێتەوە، برای تێگەشتوو شوێنی هاوڕێیەكەت بۆ دەگرێتەوە، راستە تۆ  زیاتر لەهەر كەسێك لە خەمی ئابرۆی خوشكت دای پێش ئەوەی كۆتایی بەژیانی بهێنیت، بیر لە نەبوونی بكەوە هەبوونی برای باش نیعمەتێكە، برای زۆردار و بێ‌ بەزەیش جگەلە زیادەیەك لە ژیانداو زیادكردنی خەفەت هیچی تر ناگرێتەوە. 
سوپاس گوزاربە بەوەی كە خوشكت هەیە، كەسانێك هەن ئاواتیان هەبوونی كچێكە یاخود خوشكێك  لێی تێبگە پێش ئەوەی بیكوژیت، ئافرەتی بەهێز دایكتە و خوشكتە و هاوژینتە.

 

زۆرترین بینراو