ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ هه‌وادا دەگوازرێتەوە؟

ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ هه‌وادا دەگوازرێتەوە؟

رەنگە ئەمە یەکێک بێت لە پرسیارە هەرە گرنگەکان دەربارەی رێگەكانی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، بۆیە رێکخراوی تەندروستی جیهانی، بەمشێوەیە وەڵامی ئەم پرسیارەمان دەداتەوە:

توێژینەوە نوێیەکان گەیشتوون بەو ئەنجامەی، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە ڕێگەی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کەسی توشبوو دەگوازرێتەوە نەک لە هەوادا.
ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئەنجامی چەند دڵۆپێکی بچووک کە کەسی توشبوو دەریاندەدات لەڕێگەی پژمین و کۆخەوە، ده‌گوازرێته‌وه‌.

ئەم دڵۆپە بچووکانە لەسەر شتەکان ده‌مێننه‌وه‌ و خەڵکی لەڕێگەی دەست گەیاندن بەم شتانه‌و ده‌ستبه‌ركه‌وتنیان و دواتر دەستلێدان له‌ لووت و دەمیان، تووشی ئەم پەتایە دەبن.


وەرگێڕانی : کاروان مجید
ماڵپەری فەرمی رێکخراوی تەندروستی جیهانی

زۆرترین بینراو