ئایندەی بودجەی هەرێمی كوردستان لە گۆڕانكارییەكانی عێراقدا

بەهرۆز جەعفەر

پرسیاری ئەم نوسینە ئەوەیە ئایا ئایندەی ڕێككەوتنەكەی حكومەتی هەرێم لە دوای هەڵوەشانەوەی حكومەتی عێراق لە ڕەهەندە ئابورییەكەیەوە بەرەو كوێیە؟.
هەروەك گریمانەی نوسینەكە ئەكرێ ئەوە بێت كە كۆنفیدراڵی بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق بێتەدی، وە یاخود ئەوە بێت كە سەرەتای ناكۆكیەكی توند لە نێوان هەرێم و حكومەتی مەركەزیدا بێتە ئاراوە، ئامانج لە گڕدانی ئەم گەڕە لە ئاشوبیش لەلایەن ئیدارەی ئەمریكاو ئێرانەوە دامركاندنەوەی خۆپیشاندانەكان بێت و سەرقاڵ كردنی كۆمەڵگەی عێراقی بێت بە دروستكردنی ململانێی كوردو عەرەب لە عێراقدا؟. چونكە بە ئاشكرا خۆپیشاندەران و نوسیارە عەرەبیەكان ئەوە دەرئەبڕن كە بۆیە كورد پاڵپشتی مانەوەی عادل عەبدولمەهدی ئەكەن، چونكە بودجەیان ئەداتێ و نەوتیش ڕادەستی بەغدا ناكەن!.
بودجەی عێراق لە 2019
لە ساڵی 2019 ەدا بودجەی عێراق 111,8ملیارو هەشت سەت ملیۆن دۆلار بو، بە دینار ئەكاتە 135 تریلیون دینار ( 1 یەك تریلیونیش بودجەی حاڵەتی لەناكاو) كۆی گشتی بودجەی عێراق 136 تریلیۆن دینار بوە. لەو بڕە تەنها (10) تریلیۆن دینار دراوە بە هەرێمی كوردستان، بەڵام كەس پرسیار لە چۆنێتی سەرفكردنی (126) تریلیۆن دینارەكەی دیكە ناكات بۆ (15) پارێزگاكەی دیكەی عێراق و خەرجیە سیادییەكان .
به تێكڕا هەناردەكردنی نەوت لە ساڵەكەدا ڕۆژانە 3.9 سێ ملیۆن و نۆسەت هەزار بەرمیل بوە، هەر بەرمیلێكیش لە بودجەی 2019 دا بە (56) پەنجاو شەش دۆلار دانراوە. لەكاتێكدا نرخی بەرمیلێك نەوت ئێستا بەنزیكەیی (63) دۆلارە. لە كۆی ساڵەكەشدا نرخی نەوت لە (60) دۆلار كەمتر نەبوە. نەوتیش 89% ی بودجەی عێراق پێك ئەهێنێت، جگە لەوەش تەواوی ئەو یارمەتیە دەرەكیانەی دراون و ئەدرێن بە عێراق بەناوی جیاجیاوەو لە شوێنی جیاجیاوە بە هیچ شێوەیەك لە بودجەدا شوێنی نییە (واتە بەشێك نەبوە لە داهات!). لەگەڵ هەموو ئەمانەدا كورتهێنانی بودجەی عێراق لە ساڵی 2018 ەدا 23.1 ملیار دۆلار بوە، كورتهێنانی بودجە لە ساڵی (2019) ەدا بە پێی وتەی "عەبدولهادی سەعداوی" ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ "جەزیرە" ئەگاتە (72) تریلیون دینارە كە ئەكاتە (60 ملیار دۆلار)...
ئەم هەموو كورتهێنانە بەچی پڕ ئەكرێتەوە؟. ئەی قەرزە دەرەكیەكانی عێراق لە نێوان (123 بۆ 132 ملیار دۆلاردایە) چۆن ئەدرێنەوە؟.
لە ڕووی سیاسیەوە؟.
پرسیاری لایەنە سیاسیەكە ئەمەیە: عێراق لە نێوان داگیركاریی ئەمریكاو هەیمەنەی ئێراندا بە كوێ ئەگات؟.
بە پێكەوە گرێدانی پرسیارە ئابورییەكەو پرسیارە سیاسیەكە، ڕاستیەكی مێژووییمان بۆ دەرئەكەوێت، ئەویش ئەگەر هەرێمی كوردستان و بەرەی سەربەخۆیی كوردستان لە ساڵی 2013 ڕێگەی ئابوریی سەربەخۆیان هەڵ نەبژاردایە و لەگەڵ عێراق بمانایەتەوە، ئەوا خێراتر بە ئامانجەكەیان ئەگەیشتن، لە ڕێگەی زیادكردنی كورتهێنانە ئابورییەكەی عێراقەوە، ئەم دەوڵەتەیان ئەخستە ژیّر پرسیاری گەورەوە كە توانای سیاسیی و ئابوریی و بەڕێوەبردنی نەماوەو، تەنها بۆ هەڵوەشانەوەو دابەشبون ئەشێت...
لەلایەكی ترەوە هەڵبژاردنی ئەم ئایەتە، لە دەستپێكی پەیامی دەستلەكاركێشانەوەكەی "عادل عەبدولمەهدی" سەرۆكوەزیرانی عێراقدا:
فَڵمَّا بَڵغَ مَعَهُ السَّعْێ قَاڵ ێا بُنَێّ إِنِّی أَرَیٰ فِی الْمَنَامِ أَنِّی أَژْبَحُكَ فَانڤُرْ مَاژَا تَرَیٰ ۚ قَاڵ ێا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُۆْمَرُ ۖ سَتَجِدُنِی إِن شَا‌ۆ الڵّهُ مِنَ الصَّابِڕینَ (102)...ئەمە یانی بە دریّژایی ماوەی كاركردنی عەبدولمەهدی كەسێكی لاواز بوەو، لەپشتی ئەوەوە كەسانێك هەیە كە دەستەڵات لە لوتكەوە بەرەو خوار بەڕێوە ئەبەن و، دەستی خۆیان پیس ناكەن تەنها ئەم كەسانە ئەكەنە قوربانی لەهەر پێشهاتێكدا. بۆیە كورد دۆستێكی لاوازی لەدەستداو، ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ حكومەتی عێراق بە ئایندەیەكی دژوار سپارد.
ئێمە بۆ هەرێمی كوردستان له "پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی" پلان و پرۆژەیەكی زانستی گفتوگۆ لەسەركراومان بەردەستە بۆ ئەوەی ستراكچەرێكی ئابوریی بەهێز لە ڕێگەی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و لۆبی كردن بۆ نەوت و غازی سروشتی هەرێم و كەرتی گەشتیاری و ڕێكخستنی باج و گومرك و سووڕی دراوەوە هەرێم نەكەوێتە بەر گێژەنگی ئەم گۆڕانكارییە ترسناكە سۆسیۆ-ئابوریی و ئەمنیەی عێراق پیایدا تێپەڕ ئەبێت.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

گەنج و داینەموو

گەنج و داینەموو

دەرمانناسی

دەرمانناسی

رواندزیانی

رواندزیانی

بیروڕا

زۆرترین بینراو